خەڵکی تەبقە تەرمی شەهید ئەل مەحمودیان بە خاک سپارد
تەرمی ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی تەبقە شەعبان ئەل مەحمود کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.
تەرمی ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی تەبقە شەعبان ئەل مەحمود کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا شەهید بوو، بەخاک سپێردرا.
ئەندامی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی تەبقە کە لە لە ١ی کانوونی یەکەم لە هێرشی چەتەکانی تورکی داگیرکەر لە شاری ئەحداس لە کانتۆنی عەفرین-شەهبا شەهید بوو، ئەمڕۆ بە مەڕاسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بە خاک سپێردرا.
لە مەراسیمەکەدا نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، پارتی سوریای ئاییندە، بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان و گەنجان، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەدان کەس بەشدارییان کرد.
لە مەڕاسیمەکەدا هاوسەرۆکی مەجلیسی بەڕێوەبەری کانتۆنی تەبقە ئەحمەد ئەل عومەر وتی: "گەلەکەمان دەتوانێت فیداکاری بکات. هێشتا ئامادەیە کاروانی شەهیدان ببەخشێت بەرامبەر شەڕی دڕندانەی گرووپە بەربەرییەکان و ئەو گرووپە چەتانەی کە هەوڵدەدەن ئیرادە و پڕۆژەی دیموکراتیکمان تێک بشکێنن".
ئەحمەد ئەل عومەر ڕایگەیاند کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چەندین بەیاننامەی چارەسەری پێشکەش کرد بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن و چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی سوریا.
سەرۆکی مەجلیسی ئایینی کانتۆنی تەبقە، عەبدول موتەلیب ئەل بەتران وتی: "شەهیدەکان زیندوون، نامرن، و ڕەنجەکانی ئەوان بۆ وڵات لەبیر ناکەین، تا کۆتایی درێژە پێدەری ڕێگەکەیان دەبین".
لە کۆتاییدا ناسنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەکە کرا.
تەرمی شەهیدە بە دروشم لە گۆڕستانی شەهیدانی تەبقە بەخاک سپێردرا.