بە دیمەن

کۆنگرەی یەکێتی ئەوروپا ڕاپۆرتی نەخشەڕێگای تورکیای پەسەند کرد

کۆنگرەی بەڕێوەبەری خۆجێی و هەرێمییەکانی پەرلەمانی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی بۆ چارەسەری کێشە گرنگەکان لە کاتی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئامادەکرد و بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.

کۆمیسیۆنی چاودێری هەڵبژاردنەکانی٣١ی ئاداری ٢٠٢٤و دەیڤد ئەرای ڕاپۆرتدەری تورکیا لە سویسرا و ڤلادیمیر پرەبیلیج لە سلۆڤینیا ئامادەی کۆبوونەوەی لێژنەی گشتی کۆنگرەی بەڕێوەبەرایەتییە خۆجێی و هەرێمییەکانی ئەنجومەنی ئەوروپا بوون. ڕاپۆرتەکە بە ناونیشانی "کۆمیسیۆنی چاودێری جێبەجێکردنی پێوەرەکانی پەیماننامەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی ئەوروپا لە تورکیا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی" بە٣دەنگی بێلایەن،٤ دژبەر و ٦٥دەنگی ئەرێ پەسەند کرا.

لە لێژنەی گشتیدا، جگە لە نوێنەرانی دەم پارتی، جەهەپە و ئاکەپە، نوێنەری وڵاتانی دیکەش بابەتی جیاوزی گرنگ وەک ئازادی ڕۆژنامەوانی و بیروڕا لە تورکیا، دەستبەسەرکردنی نوێنەرانی کورد، مافی ژنان و یەکسانیان هێنایە ڕۆژەڤەوە.

جێگای سەرنج بوو کە هیچ پێشنیارێکی گۆڕانکاری بۆ ڕاپۆرتەکە نەکرا و بەهەمان شێوە پەسەند کرا و ڕێککەوتنی لەسەر کرا" بابەتی قسەکردنەکان ئەمەی پشتڕاستکردەوە. حکومەتی تورکیا بەتایبەت دوای هەڵبژاردنە هەرێمیەکانی کوردستان، قەیومی بۆ شارەوانی جۆلەمێرگ نارد و ئەمەش بەتەواوی قبوڵ ناکرێت، چونکە ئەوانەی هەڵبژێردرابوون، لە هەڵبژاردندا سەرکەوتن و ناردنی قەیومەکانیش هیچ پەیوەندییەکیان بە دیموکراسی و دادپەروەریەوە نییە و بە پێچەوانەی یاساکانی کۆنگرەی ئەنجومەنی ئەوروپایە.

ڕاپۆتدەران ئاماژەیان بەوەدا، بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی لە ئەنجامی ڕاپۆرتی ڕێککەوتن لەگەڵ ئەنقەرە دروست بووە، لە مانگی کانوونی دووەمەوە پلانێک لەسەر چارەسەرە پێشنیار کراوەکان ئامادە دەکەن. هەروەها بڕیاردرا ڕاپۆرتە قبوڵکراوەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕەوانەی ئەنقەرە بکرێت، هەروەها بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا و ئەنجومەنی پەرلەمانتاران بەڕێ دەکرێت.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا سەبارەت بە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ٣١ی ئادار ئاماژە بەوەشکراوە کە؛ "پرسەکانی ئازادی ڕادەربڕین، سنووردارکردنی دەنگدان، هەڵبژاردن و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری- بەگشتی قبووڵی دەکات کە هەرچەندە لە چوارچێوەی یاسادایە، بەڵام هێشتا کەموکوڕی و ناتەواویی گرنگی هەیە و بەتەواوی بۆ هەڵبژاردنێکی دیموکراتیک گونجاو نییە و بەپێی ڕێسا نێودەوڵەتی و ئەوروپاییەکانی هەڵبژاردن و یاسای دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا نایتەوە."

تورکیا دەبێ ئەم ڕێکارانە پەیڕەوی بکات

١. باشترکردنی شەفافیەتی یاساکانی هەڵبژاردن و هاوئاهەنگی هەموو یاساکانی هەڵبژاردن بۆ دابینکردنی چوارچێوەیەکی یەکگرتووانە بۆ هەڵبژاردنەکان و دەستەبەرکردنی هەلومەرجی یەکسان بۆ هەموو دەنگدەران.

٢. بە لابردنی سنوورە بەرفراوانەکانی سەر ئازادی گردبوونەوە و ڕادەربڕین، کەشوهەوای گونجاو بۆ هەڵبژاردنی دیموکراسی ڕاستەقینە هەموار بکرێتەوە.

٣. بۆ باشکردنی شەفافیەتی پرۆسەکانی دەنگدان لەسەر هەموو ئاستەکانی بەرێوەبەرانی هەڵبژاردن، بە پەخشی ڕاستەوخۆی کۆکردنەوەکان ڕابگەیەنرێت.

٤. پێویستە سنووردارکردنی مافی دەنگدان لەسەر خوێندکارانی سەربازی و ئەوانی دیکە لاببرێت و پڕۆسەیەکی هەمەلایەنەی هەڵبژاردن مسۆگەر بکرێت.

٥. بۆ باشترکردنی لیستی هەڵبژاردنەکان و بەدواداچوونی چالاکانە و جێبەجێکردنی سزاکان لەسەر تۆماری ساختەکاری دەنگدەران؛ گواستنەوە و یەکخستنی شوێنەکانی دەنگدان پێویستە لەبەرچاو بگیرێت.

٦. کاتێک بانگەشەی فەرمی بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ ئەنجام دەدرێت، بەم شێوەیە پێوەرێکی دادپەروەرانە و یەکسان بۆ هەموو کاندیدەکان بڕەخسێندرێت.

٧. پێویستە سەبارەت بە بەکارهێنانی نایاسایی لە سەرچاوە ئیداریی و فەرمییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردندا؛ ڕۆڵی سەرۆککۆمار لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان ڕوون بکرێتەوە؛ لە وەزارەتە سەرەکییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانەوە، پێویستە گەڕانەوە بۆ پراکتیکی دانانی وەزیری تاکتیکی کە بە بێلایەنی ئەرکیان پێدراوە هەڵسەنگێندرێت.

٨. پێویستە چاکسازیی بەپەلە لەسەر دارایی و بانگەشەی لایەنەکان بکرێت، وەک دانانی سنوورێک بۆ خەرجییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و دانانی میکانیزمێکی شەفاف.

٩. بۆ باشترکردنی ڕەوشی ڕاگەیاندنەکان، بەتایبەت بۆ دڵنیابوون لە ڕاپۆرتکردنی بێلایەنانەی پەخشی گشتی، پێویستە سیستەمێک دابنرێت؛ پێویستە بەربەستەکانی بەردەم ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆژنامەنووسان لاببرێن، بە تایبەتی لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا گرنگە.

١٠. پێویستە سەبارەت بە ڕێکارەکانی ڕۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکان دەستوەردان بکرێت؛ ئەمەش دەبێت لە نزیک شوێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و بنکەکانی دەنگداندا بێت، بەمەش قەرەباڵغی ناوخۆیی کەم ببێتەوە و ڕێگری لە ڕووبەڕووبوونەوەی فیزیکی بکرێت؛ سنووردارکردنی پۆلیس لەناو بنکەکانی دەنگدان و دەوروبەری لەو شوێنانەی کە بارودۆخی ئەمنی ڕێگەی پێدەدات.

١١. هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنی گەیشتن بە بنکەکانی دەنگدان و دابەشکردنی سندوقی دەنگدانی گەڕۆک لە دەرەوەی بنکەکانی دەنگدان، شەفافیەت و پەروەردەی زیاتر پێشکەش بە ئەندامانی بنکەکانی دەنگدان سەبارەت بە ڕێکارەکانی دەنگدان بکرێت.

١٢. پێویستە بۆ باشکردنی بێلایەنی و سەربەخۆیی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕێوشوێن بگیرێتەبەر؛ بە بەهێزکردنی هەماهەنگی یاسایی و شەفافیەتی میکانیزمی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن.

١٣. پێویستە ڕێوشوێنی جێندەری بگیرێتەبەر بۆ زیادکردنی بەشداری ژنان لە داڕشتنی سیاسەتی ناوخۆیی و پێویستە گەنجان هان بدرێن بۆ پشتگیری و بەشداریکردنیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن.

١٤. دانان بۆ جێگرەوەی بەربژێرەکانی هەڵبژاردنەکان و بە تایبەت سەرۆک شارەوانیەکان. پێویستە لەسەر بنەمای بۆچوونی کۆمیسیۆنی ڤەندیکی ٢٠٢٠ بێت و مادەی ٤٥ مادەی یەکەم کە لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ یاسای شارەوانییەکان زیادکرابوو لاببرێت و چارەسەری گونجاو لەبەرچاو بگیرێت، وەک ڕێگە بە ئەنجومەنی شارەوانیەکان بدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی شارەوان بە وەکالەت قەیوم دیاری بکەن، یان کاتێک سەرۆکی شارەوانییەک لە پۆستەکەی دوورخرایەوە بۆ ڕێزگرتن لە دەنگدەران، هەڵبژاردنی شارەوانییەکە دووبارە دەبێتەوە.

کۆنگرە داوای لە لیژنەی وەزیران و ئەنجوومەنی پەرلەمانی ئەنجوومەنی ئەوروپا کرد، لە کارەکانیان سەبارەت بە تورکیاوە، ئەم پێشنیارانە لەبەرچاو بگرن.