ڕەنگە ژیانی ئاڵۆز لەسەر زەوی کۆنتر بێت لەوەی کە ناسێنراوە

کۆمەڵێک زانا ڕوونیان کردووتەوە کە بەڵگە لەسەر ژیانی فرە خانەیی ئاڵۆز هەیە، کە ١.٥ ملیارد ساڵ زووتر لەوەی کە ناسێندراوە دەستی پێکردووە.

کۆمەڵێک زانای زانکۆی کاردیف ڕایانگەیاند کە بەڵگەی پەیوەست بە بوونی ژیانی فرە خانەیی پێش ٢.١ ملیار ساڵ کامڵ بووە. بە وتەی زانایان، پاشماوەی ئەو ناوچەیە لە دەریایەکی ناوەڕاست دایە و باس لەوە دەکرێت کە ژیان لێرە بڵاونەبووەتەوە و دواتر لەناو چووە.

بە گوتەی زانایان، ژیانی ئاڵۆز لە ٦٣٥ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەستی پێکردووە. ئەگەر بسەلمێنرێت کە ژیان ٢.١ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پەرەی سەندووە، هەموو تیۆرییەکانی تا ئێستا پووچەڵ دەکاتەوە.

یەکەم بەڵگە کە پەیوەندی بە ژیانی ئاڵۆزەوە هەیە، کۆنترە لەوەی کە تا ئێستا ناسێنراوە، دە ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ دۆزینەوەی ئاسەواری سەر بەردێک بە ناوی فرانسویلیان. پڕۆفیسۆر چی فرو و هاوکارەکانی ڕایانگەیاند، بە پێی ئەو بەردبووە کە باسکراوە، "دەکرێت بجوڵیت". ئەوکات لێکۆڵینەوەکان لەلایەن زانایانەوە قبووڵ نەکرا.