زانایانی چین دەستیان بە توێژینەوە لەبارەی چاندنی رووەک لە سەر مەریخ کرد

توێژەرانی چینی بە ئامانجی ئەوەی هەسارەی مەریخ بگۆڕن بۆ هەسارەیەکی فێنک و ئافراندی دەرفەتی کشتوکاڵ و چاندن، دەستییان بە لێکۆڵینەوە لە چاندنی ڕووەکی زەمینی کردووە.

ئیکۆلۆژیست شیاوشوانگ و تیمەکەی لە ئەکادیمیانی زانستی چینیەوە دەستتیان بە توێژینەوەیەک کردووە دەربارەی چاندی ئەو ڕووەکانەی کە ئەشێت لە بارودۆخی سەختی سەر هەسارەی مەریخدا گەشەدەکەن.

توێژەران ئاماژە بەوەدەکەن  تویژیینەوە لەسەر جۆرە ڕووەکێک دەکەن کە پێی دەوترێت سینتریچیا کانینەرڤیس، ئەم ڕووەکە بەرگەی ژیان دەگرێت لە بارودۆخی سەختدا دەگرێت و لەماوەیەکی کەمیشدا توانای گوڵکردنی هەیە.

توێژەران پەیوەست بە توێژینەوەکانیان ئاماژە بەوەدەکەن ڕێگەیەکەی دوور و درێژییان لە پێشە تا ئەوەی بتوانن شوێنی نیشتەجێبوونی خۆ بژێوی لەسەر هەسارەیەکی دیکە دروست بکەن، بەڵام لە کارکردندان لەسەر ئەو جۆرە ڕووەکە بۆ ئەوەی لەسەر مەریخ بچێندرێت.

هەوڵدان بۆ روواندنی رووەک لە سەر مەریخ بە هەنگاوێکی گرنگ لەپێناو شیاوکردنی ئەو هەسارەیە بۆ نیشتەجێکردن دادەنرێت.