کەوتنەوەی ئاگر؛ ڕووبەرێکی زۆری ژینگەی ئاغجەلەر دەسوتێت

لە گوندی چنارتووی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەر بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفروان دەکەوێتەوە، لە ئەنجامدا ڕووبەرێکی بەرفروان لە ژینگەی ناوچەکە دەسوتێنن و زیانێکی بەرچاویان بەردەکەوێت.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوى کردەوە، بە هۆکارێکى نادیار ئاگرێكى فراوان لە سنوورى گوندی چنارتووی سەر بە شارەدێی ئاغجەلەر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا زیانێکی زۆر بە سرووشتی ناوچەکە دەکەوێت و لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەیان دەستپێکردووە.

لە هەواڵەکەدا کە لەسەر دیجیتاڵ میدیایی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە؛ بەهۆى ڕووداوەكەوە پێنج دۆنم لە پووش و پاوان و هەروەها ٣٠٠ داری سرووشتی و بەردار سووتان. باس لەوەشکراوە لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەستیپێکردووە.