زەکی ئیرمەز: ئیکۆلۆژی بۆتان بە سیستەماتیک تاڵان دەکرێت
زەکی ئیرمەز پەرلەمانتاری دەم پارتی ئاماژەی بە تاڵانکردنی سروشتی هەرێمی بۆتان کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بەردەوامە و ئەم پڕۆسەی وەک قڕکردنی ئیکۆلۆژی پێناسە کرد.
زەکی ئیرمەز پەرلەمانتاری دەم پارتی ئاماژەی بە تاڵانکردنی سروشتی هەرێمی بۆتان کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بەردەوامە و ئەم پڕۆسەی وەک قڕکردنی ئیکۆلۆژی پێناسە کرد.
لە هەرێمی بۆتان تاڵانکردنی سروشت لەم ساڵانەی دواییدا زۆر زیادی کردوە. پڕۆژەی بەنداو، دروستکردنی ڕێگەی سەربازی، گەڕان بە دوای نەوت، زنجیرە قەدەغەکردنەکان بە پاساوی ئەمنی لە هەرێمەکە گۆڕەپانی ژیان هەم تاڵان دەکات هەم وادەکات مرۆڤەکان زێدی خۆیان چۆڵ بکەن.
پەرلەمانتاری شەرناخی دەم پارتی زەکی ئیرمەز هێرشە فرەچەشنەکانی سەر هەرێمەکەی وەک 'سیاسەتی سیستماتیکی حکومەت بۆ قڕکردنی ژیان و سروشت لە هەرێمەکەدا' پێناسە کرد.
'ئەم سیاسەتە نوێ نییە، بەردەوامی نەریتی سەد ساڵەیە'
ئیزمەز ئاماژەی بەوەدا تاڵانکردنی سروشتی بۆتان نوێ نییە، بەردەوامی سیاسەتی نەریتی دەوڵەتە لەسەر جوگرافیای کوردستان و گوتی: "ئەمە بەرهەمی ئەقڵیەتی دەوڵەتی سەد ساڵەیە."
لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە زیاتر دار بڕاوەتەوە
زەکی ئیرمەز ئاماژەی بەوەشدا لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە بڕینەوەی دار لە هەرێمی بۆتان زیاتری کردوە و گوتی: "بە پێی ئەو کارانەی ئەنجام دراون لەسەدا ١٠ی دارستانەکان لەناوبراون و تائێستاش بڕینی دارەکان بەردەوامە. بە تایبەتی لە هەرێمەکانی بەستا، گابار، بەلەگا، سلۆپی و ئەلکی لە گۆڕەپانی مەلەسا بڕینەوەی داری زیادی کردوە."
بەند، بەنداو و گوندەکان چۆڵکراون
ئیرمز باسی لەوەشکرد، حەوت بەنداو بە پاساوی ئەمنی لەسەر هێڵی قلبان دروستکراون، بوونەتە هۆی چۆڵکردنی گوندەکانی دەوروبەر و وێرانکردنی ناوچە دارستانییەکان. ئەم بەنداوانە کە ئاوی تێدا کۆدەبێتەوە، هەم سیستەمی ئیکۆلۆژی لەناو دەبەن و هەم وادەکات گەل زێدی خۆی چۆڵ بکات. لەو هەرێمانەدا کە گوندە مێژووییەکانی وەک هیسار و چاغلایانی جزیرەی لێیە، ساڵانێکی زۆرە بەهۆی دروستکردنی بەنداوی جزیرەوە درارەکان دەبڕێنەوە.
لە گابار نەوت و لە بۆتان قەدەغە
هەروەها لە بەردەوامی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەشدا گەڕان بە دوای نەوت لە چیای گابار لە ساڵی ٢٠٢١ەوە دەستیپێکردوە و بوو بە هۆکاری تێکچوونی ژینگە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەو قەدەغەکردنانەی کە هەر ١٥ ڕۆژ جارێک لەلایەن پارێزگارەوە نوێ دەکرێتەوە ڕێگری لە گوندنشینانەکان دەکات بۆ گەشتن بە گوند، باخ و سەرچاوەکانی ئاویان.
'خەڵکی شەرناخ ناڕازییە، بەڵام دەبێت دەنگیان بڵندتر بێت'
لە کۆتایی قسەکانییدا زەکی ئیرمەز ئاماژەی بەوەدا گەل لە بەرانبەر بڕینەوەی دارەکان و تاڵانکردنی سروشت زۆر توڕەییە، بەڵام دەبێت ئەم ناڕەزایەتییە بگۆڕدرێت بۆ چالاکی و گوتی: "ئەمە تەنها پرسی خەڵکی شەرناخ نییە، لە سەرانسەری تورکیا دەبێت ڕێکخراوەکان ژینگە بپارێزێت، تەڤگەرەکانی ئیکۆلۆژی، مرۆڤانی بەرپرسیار پێویستە دەنگیان بخنە پاڵ ئەم دەنگە ناڕازییانە. چونکە بەمجۆرە بەردەوام بێت دار لە بۆتان نامێنێت. سیستەمی ئیکۆلۆژی، گۆڕەپانەکانی ژیانمان و مێژوومان لەناودەبرێت.