ئاگرێکی بەرفروان لە سنووری پێجوێن دەکەوێتەوە
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفروان لە هەرێمی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەوێتەوە و بە هۆییەوە نزیکی ٢٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەکە دەسووتێت.
بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفروان لە هەرێمی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەوێتەوە و بە هۆییەوە نزیکی ٢٠٠ دۆنم لە پوش و پاوان و داری ناوچەکە دەسووتێت.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لەسەر هەژماری دیجیتاڵ میدیایی فەیس بووکی خۆی ڕایگەیاند، ئاگرێكى فراوان لە سنووری گوندەكانی لارەیەر، هۆبەسووتە، و عاوەڵان و چوێسەی سەر بە شارەدێی گەرمك لە سنووری شارۆچكەی پێنجوێن کەوتەوە. لە ئەنجامدا ٢٠٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سرووشتی سووتان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نەزانراوە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.