چالاکیەکانی گەریلا لە زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گەڤەر

گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە زاپ، خواکوڕک، مەتینا و گەڤەر چالاکییان ئەنجامدا.

ڕاگەیاندراوی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەگەپە دەربارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

لە هەرێمی گەڤەر؛

لە ١٤ی تشریی یەکەم وەک ئاگادارکردنەوە گڕبەردرا لە ئۆتۆمبێلی ئەحمەد ئایکەی سەرۆک جەردەوان کە دەیویست جەردوانەکانی بنێرێتە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛

لە ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٤٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە ١٥ی تشرینی یەکەم لە کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.

لە ١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و جوڵەی داگیرکەران وەستێنرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە هەرێمی خواکوڕک؛

لە ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:١٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سنین بە بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا. چالاکیەکە لە لایەن هێزەکانی یەژا ستارمانەوە ئەنجامدرا.

لە ١٦ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٦:٠٠ خولەکدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی شەهید هێمن بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا مۆڵگەیەکی داگیرکەران خاپورکرا.

لە هەرێمی مەتینا؛

لە ١٤ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٨:٠٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شێلازی هێزەکانمان دەستییان لە هەلیکۆپتەرێک کردەوە. لە دوای دەستوەردانی هێزەکانمان هەلیکۆپتەرەکە ناچار بە چۆڵکردنی گۆڕەپانە کرا.

لە ١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ١٤:٤٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گۆلکا بە چەکی نیو-تۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێندرا، هەروەها گورز لە مۆڵگەیەکی داگیرکەرانیش وەشێندرا.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛

١٤ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی  شاخی جودی یەکجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

١٤ و ١٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

١٦ تشرینی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکەنمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی یەکجار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکرا.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛

١٤، ١٥ و ١٧ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکان بەرخۆدانی سنین، لۆلان، کەندەکۆلا، بەربزنە، قەلەیی ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی کانی سارکێ، شاخی زەنگەل، شاخی سیسەر، ئەرگەنێ، سیانێ، یەکمالێ، سێدارێ، زێڤکێ، دێرەشێ، سپیندارێ ١٦ جارا، لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، بێشلی ٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٤ جار؛ بە گشتی ٣٩ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکراون.

١٣ و ١٥ی تشرینی یەکەم لە هەرێمی مەتینا گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گۆلکا، سەری مەتینا، بێشیلی و دەرگەلێ ١٦ جار، لە هەرێمی خواکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی شەهید شەریف، شاخی شەکیف ٧ جار؛ بە گشتی ٢٣ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران."