ئەمڕۆ دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگدانی تایبەت دەستیپێکرد، لەو بارەیەوە بەدەل بەرواری کاندیدی ژمارە یەک لەسەر لیستی ڕەوتی هەڵوێست لە پارێزگای دهۆک بۆ ڕۆژنامەی ڕوناهی قسەیکرد. لە قسەکانی ئەو کاندیدەدا باسی لە گرنگی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند: "بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە هەوڵدەدەین زۆرترین دەنگدەر بەشداری پرۆسەکە بکەن بۆ ئەوەی ئەم دەسەڵاتە کە پشتگیری دەداتە دوژمنانی گەلی کورد لە مێژووی کوردستاندا ڕەشبکرێتەوە و نەهێڵدرێتەوە."
'دەوڵەتی تورک پشتیوانی پەدەکە دەکات'
لە بەردەوامی قسەکانیدا بەرواری ئاشکرایکرد، پەدەکە لەترسی لەدەستدانی دەسەڵاتدارییەکەی هەرچی فرتوفێڵە گرتوویەتییەبەر و وتی: "دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە زۆرێک شارەکانی باشووری کوردستاندا لە هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگە بۆ پەدەکە. ئەم پشتیوانەیە بە ڕوونی دەرکەوتووە."
'پەدەکە بۆ درێژەدان بە یارییەکانی خۆ پەکەکەی کردووە بە پاساو'
بەرواری باسی لەوەکرد بە هیچ شێوەیەک پەکەکە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نەبووە و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "یاری و فرتووفێڵەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە دەڵێن پەکەکە بەشداری هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان دەبێت ناڕاستن. هیچ نیە جگە لە هەوڵدان بۆ تێکدانی سەقامگیری هەرێمەکە. ترسی پەدەکە لە دەرنجامی کەمبوونەوەی کورسیەکانی پەرلەمانێتی، بۆیە وێڕای هەموو پڕوپاگەندەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک لە هەوڵی ئەوەداین گەلەکەمان دەنگی خۆی بدات."