مەڵبەندی١٢ـی یەنەكە لە چەمچەماڵ لەبارەی شەهیدبوونی كارمەندێكی هێزەكانی ئاسایش ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، شەوی رابردوو "لە ئۆپەراسێونێکی بێ وێنەدا لە ڕووبەڕووبوونەوە تیرۆستانی داعشدا لە تەق تەق محەمەد ژاڵەیی كارمەندی هێزەكانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایش شەهیدبوو."
هاوكات، لەوبارەوە بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەنەكە پەیامێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، "شەهیدبوونی محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی تیـــــرۆریســـتانی داعـــش و پاراستنی خاكی كوردستاندا، لە قووڵایی دڵمانەوە نیگەرانی كردین".
راشیگەیاندووە،" دڵنیایی بە هەموولایەك دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان هێڵی سوورە و تا خاوەنی ئەو هێزە قارەمان و تێكۆشەرانە بین، ژیانی خەڵكەكەمان لە ئارامی و ئاسایشدا دەبێت".