شۆڵز سەردانی تورکیا دەکات و پرسی فرۆکەی جەنگی لە کارنەمەیدایە

راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ڕۆژی سێ شەممە سەردانی تورکیا دەکات و چاوی بە ئەردۆغان دەکەوێت. لە کارنامەی چاوپێکەوتنەکەدا پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆکرانیا، پەنابەران و فرۆکەی جەنگی هەیە.

بە گوێرەی بەرپرسانی ئەڵمانیا ڕۆژی سێ شەممە راوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز سەردانی تورکیا دەکات.

کۆتا سەردانی شۆلز بۆ تورکیا لە ئاداری ٢٠٢٢بوو بۆ ئەنقەرە.

ئەردۆغان لە چاوەڕانی ئەوەدایە لەم سەردانی شۆلزدا بۆ کڕینی فرۆکەی جەنگی یورۆفایتەر  (Eurofighter )  وەڵامێکی ئەرێنی لە ئەڵمانیاوە وەربگرێت.

لە کارنامەی چاوپێکەوتنەکەی شۆڵز و ئەردۆغاندا بە تایبەت قسە لەسەر بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئۆکرانیا و دۆخی پەنابەران دەکرێت.

هەرەوەها تورکیا چاوی لەوەیە لە رێگەی ئەم سەردانەوە بتوانێت رەزامەندی بۆ کڕێنی ٤٠ فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر تایفون.

ئەو فڕۆکەیە بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانیاکانی بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئیسپانیایە و هەر یەک لە ئەندامان مافی ڤیتۆکردنی گرێبەستەکانی فڕۆشتنی بەرهەمەکانیان هەیە.

نیگەرانی ئەوە لە ئارادایە کە ئەو جۆرە فڕۆکە جەنگییە لە دژی کورد بەکاربهێندڕێت، نەک هەر لە باکووری کوردستان، بەڵکوو لە باشووری کوردستان و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. تائێستا نازانرێت کە ئایا ئەو نیگەرانیانە دەڕەوێندرێنەوە یاخود نا.