جیهان هیڤرۆن لە داستانەکانی بەرخۆداندا بەبیر دەهێنرێتەوە

گەریلا جیهان هیڤرۆن کە بە ڕێبازی تێکۆشان، بوێریی، بەرخۆدان و فیداکاری بوو بە نموونە لە نێو هەڤاڵانی، بەردەوام یادی دەکرێتەوە. لە نێو داستانی قارەمانانی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورددا، بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.

جیهان هیڤرۆن

گەنجێکی دڵپاک لە نیشتمانی دەروێش و عەدولێ بەشداری تێکۆشانی ئازادی دەبێت. بۆ وڵاتەکەی دەبێتە شەڕڤانێک، دەبێتە پارێزوانی ئازادی ژنان و گەڕان بەدوای حەقیقەت بۆ ژیانێکی ڕاستەقینە و واتادار ئەو کەسە جیهان هیڤرۆن (لیندا خەیری حاجی) ـە.

جیهان هیڤرۆن لە شەنگاڵ لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەری وڵاتپارێز و گرێدراو بە بەهاکانی ئێزدیەکان لەدایک بووە. لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگاڵ، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەهانای گەلی ئێزدیەوە چوون. لەو کاتەدا لە ڕێگەی گەریلاکانەوە لە نزیکەوە ڕاستی پەکەکەی ناسی. هیڤرۆن شاهیدی کۆمەڵکوژی بە هەزاران کەس، ڕفاندن و ئاوارەبوونی بە سەدان هەزار کەس بوو. لە ساڵی ٢٠١٦دا پەیوەندی بە یەکینەکانی بەرخۆدانەوە دەکات هەتا تۆڵەی ژنانی ئێزدی وڵاتەکەی لە چەتەکان بکاتەوە. لە رزگار کردنی شەنگال لە چەتەکان زۆر تێکۆشانی کرد. لە ساڵی ٢٠١٨ دوای کشانەوەی گەریلاکان بەرەو شەنگال، ئەویش ڕوودەکاتە چیاکانی کوردستان.

لە ئەکادیمیای شەهید ڕۆژین گەودا پەروەردەی بنەڕەتی دەببینێ و لەوێ زیاتر لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ تێدەگات و زانیاریەکانی قووڵتر کردووەتەوە. بە وەفاداری بەهێزی بۆ خاکی کوردستان بوو بە نموونە بۆ هەڤاڵانی. بەو هێزەی لە گرێدراوبوونی وڵاتەکەی بەدەستی هێنابوو، لە هەموو ئەرکێکدا پێشەنگایەتی کردبوو و بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداری کار و تێکۆشان بووە. بە تامەزرۆییەوە بەشداری لە پەروەردەی سەربازی، چەک و تاکتیکدا کردووە. وەک ژنێکی ئێزدی دەیویست بۆ کچانی گەنجی کۆمەڵگاکەی ببێتە پێشەنگێکی بەهێز.

گەریلا جیهان هیڤرۆن لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەک ڕێ نیشاندەری خۆی بەرەو ئامانجەکانی ڕۆیشت. دوای تەواوکردنی پەروەردە بەشداری کاری پراکتیک دەبێت. هیڤرۆن بە دڵسۆزی و وەفادرییەوە بۆ هەڤاڵانی و وڵاتەکەی تێدەکۆشا. بەردەوام ئێش و ئازاری گەلەکەی لەبەر چاو بوو. لە شاخەکانی شەنگال، تەنانەت لە سەختترین ساتەکاند بەرخۆدانی کردووە، بوو بە سەرچاوەی هیوا بۆ هەموو هەڤاڵانی؛ بە وزەی ئەرێنی خۆی هیوای لە دڵیاندا دەگەشاندەوە و بە ئیرادەیەکی بەرزەوە دەیگوت سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.

جیهان هیڤرۆن لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٩، لەگەڵ بەشێک لە هەڤاڵانی لە هێرشێکی دوژمندا لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا شەهید بوون. جیهان هیڤرۆن بۆ ژنانی گەنجی کورد و به تایبەتی ژنانی ئێزدی بوو به نموونه. ژیانێکی بەدوور لە ئامانجی قبوڵ نەدەکرد بەردەوام بەو ئامانجە گەورەوە ژیانی خۆی بەسەربردووە. بەبێ‌ دودڵی تێکۆشانی کرد. بۆیە بۆ هەمیشە لە یادەوەرییەکاندا دەمێنێتەوە و لە داستانەکانی بەرخۆدانی ژنانی کورددا، لە نێو قارەمانانی تێکۆشانی ئازادیدا، ناوی  بە شکۆمەندی دەمێنتەوە.