یونسێف: لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لانیکەم ٣٢٢ منداڵ کوژراون

یونسێف ڕایگەیاند لە دوای دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە دژی کەرتی غەززە، لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لانیکەم ٣٢٢ منداڵ کوژراون.

ڕێکخراوی یونسێفی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل لەسەر کەرتی غەززە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. یونسێف ئاماژەی بەوەدا لە دوای کۆتایی هێنان بە ئاگربەست، گریمانەی ئەوە دەکەن لە ئەنجامی بۆمبارانەکاندا ٣٢٢ منداڵ کوژرابن و ٦٠٩ منداڵی دیکەش بریندار بووبن.

یونسێف لە ڕاگەیاندراوەکەییدا گوتی: "ئەمە بەومانایە دێت لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا، ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ منداڵ دەکوژرێن یان کەمئەندام دەبن. زۆرینەی ئەو منداڵانە لە شوێن و زێدی خۆیانن و لە خێمە و دۆخی زۆر سەختدا دەژین."

یونیسێف ئاماژەی بەوەشداوە لەو منداڵانەی لە هێرشەکەی ٢٣ی ئاداردا لە دژی نەخۆشخانەی ناسر لە باشووری هەرێمەکەدا گیانیان لەدەستداوە، ژمارەیەکی زۆریشی منداڵیش لە ئەنجامی هێرشەکەدا بریندار بوون.

ئیسرائیل کۆتایی بەو ئاگربەستەهێنا کە لە ١٩ی کانوونی یەکەمەدا لەگەڵ حەماسدا بەستبووی، دەرەنجام لە مانگی ئاداردا بە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی زەمینی ئەنجام دەدات و ناوچەکە بۆردوومان دەکات.

سەرۆکی یونسێف کاسرین ڕۆسێل گوتی: "ئاگربەست بۆ منداڵانی غەززە ئاسایشی دابینکردبوو، بەڵام لە ئێستادا جارێکی دیکە منداڵان ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەژاری دەبنەوە."

بە پێی وەزارەتی تەندروستی حەماس لە ڕۆژی دەستپێکردنەوەی هێرشەکانەوە لە غەززە ١٠٠١ کەس گیانیان لە دەستداوە. لە دەستپێکی شەڕەوە بەهۆی هێرشی حەماس لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە لە دژی ئیسرائیل، کۆی گشتی مردن گەشتە ٥٠ هەزار و ٣٥٧ کەس.

بە پێی یونسێف لەو ژمارەیە ١٥ هەزاری منداڵن.