مانگرتنی گشتی له بەلجیکا کاریگەری فرەلایەنی لێدەکەوێتەوە
لە بەلجیکا، مانگرتنی گشتی بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەت دەستیپێکردووە. مانگرتنەکە کاریگەری لەسەر ژیانی برۆکسل دەبێت و نزیکەی ١٠٠هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.
لە بەلجیکا، مانگرتنی گشتی بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەت دەستیپێکردووە. مانگرتنەکە کاریگەری لەسەر ژیانی برۆکسل دەبێت و نزیکەی ١٠٠هەزار کەس بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.
فیدراسیۆنی کاری گشتی بەلجیکا (FGTB) و کۆنفیدراسیۆنی سەندیکا کرێکارییە مەسیحیەکان (CSC) بڕیاری مانگرتنی سەرتاسەریان داوە.
ئەم سەندیکایانە بەرامبەر بە کارەکانی حکومەتی هاوپەیمانی ناڕەزاتەتی نیشان دەدەن. حکومەتی وڵاتەکە لە لیبراڵەکان، سۆسیالیستەکان، دیموکرات مەسیحییەکان و فلامانەکان پێکهاتووە.
دامەزراوە فەرمییەکان، گواستنەوەی گشتی، قوتابخانە، کارگە و فڕۆکەخانەکان ڕۆژی دووشەممە بەهۆی مانگرتنی سەندیکاکان کە وەک ناڕەزایی دەبڕینە بەرامبەر بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بە کاروباری بازرگانی بەتەواوی دادەخرێن.
لە شاری برۆکسل ئەمڕۆ تەنها چەند بەشێک لە خزمەتگوزارییەکان لە کاردا بوون. جێی ئاماژیە خوێندکاران، مامۆستایان و سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگا بەشداری مانگرتنە گشتییەکە بوون و زۆربەی ناوەندەکان داخرابوون.
فیدراسیۆنی کاری گشتی بەلجیکا FGTB ، لەو بارەوە رایگەیاند؛ "دەبێت بۆ مووچەی خانەنشینی زیاتر کار بکەین چونکوو لەو باوەڕەداین بەوە شێوەیە بارودۆخی کرێکاران و خانەنشینەکان باشتر دەبێت."
هەروەها شایان باسە ئەمڕۆ ڕێپێوانێکی گەورە لە برۆکسل بەبەشداری هەموو توێژەکان و سەندیکاکان کە لەوانەیە ١٠٠ هەزار کەس تێدا بەشداری بکەن، بەڕێوەدەچێت.