تەرمی ٢ شەهید بەخاکسپێردران

تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد مستەفا (ئامەد) و شەڕڤانی قەسەدە گارا قامیشلۆ (ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم)، بە مەراسیمێکی شکۆدار بەخاکسپێردران.

دانیشتووانی شاری قامیشلۆ و کۆچبەرانی عەفرین تەرمی تەرمی ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ محەمەد مستەفا (ئامەد) کە ٢٦ ی ئادار لە بەنداوی تشرین شەهیدبوو و شەڕڤانی قەسەدە گارا قامیشلۆ (ئیبراهیم ئەل ئیبراهیم) کە ٢٨ ی ئادار لە دێر حافر شەهیدبوو، بەخاکسپارد.

مەراسیمەکە بە نمایشی سەربازی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی سەر بە  هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێ کرد.

ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان فاتمە ئەل جاسم سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان کرد و تیشکی خستەسەر قارەمانێتی و تێکۆشانی شەهید گارا قامیشلۆ.

'تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە'

فەرماندەیەکی ئەنجوومەنی سەربازیی قامیشلۆ، ماجد قامیشلۆ ڕایگەیاند لە ڕۆژانی جەژندا ماڵئاوایی لە شەهیدان دەکەن، تیشکی خستەسەر تێکدانی گۆڕستانی شەهیدان لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، گوتی: "ئەمە کاری ترسنۆکانە. ئێمە تۆڵەی شەهیدانمان دەکەینەوە".

'دەگەینە سەرکەوتنی مەزن'

فەرماندەیەکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەهار ئیبراهیم تیشکی خستەسەر تێکۆشانی شەهید ئامەد و گوتی: "کەس ناتوانێت هێزی ئێمە بشکێنێت، ئێمە دەگەینە سەرکەوتنی مەزن و شوێنکەوتەی شەهیدان دەبین".

'بە دڵ و باوەڕەوە شەڕ دەکەین'

ئەندامی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک جاسر ئەل ساڵەح ڕایگەیاند شەڕڤانان بە دڵ و باوەڕ خەبات دەکەن، گوتی: "ئەوان بە چەک شەڕ ناکەن، بە باوەڕ و دڵەوە بەرگری دەکەن".

پاشان ناسنامەی هەردوو شەهید خوێنرایەوە. دواتر برای شەهید گارا قامیشلۆ، زاگرۆس تەبقە، وە برای شەهید محەمەد مستەفا، مەجید مستەفا قسەیان کرد، جەختیان کردەوە لەسەر درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان.

پاشان برای شەهید محەمەد مستەفا، سوبحی مستەفا چەکی براکەی هەڵگرت و بەڵێنیدا بەشداربێت لە ڕیزی هێزە سەربازییەکان.

دواتر تەرمی شەهید محەمەد مستەفا لە گۆرستانی شەهید دەلیل ساروخان لە قامیشلۆ، وە تەرمی شەهید گارا قامیشلۆ لە گۆڕستانی شەهید دڵشێر لە شاری تربەسپی بەخاکسپێردرا.