چەڤیک کە پاش دەستبەسەرکردنی برایە چاودێری چڕ، گیانی لەدەستدا
خەلیل چەڤیک کە لە وان بەهۆی ناڕەزایەتی دژی کودەتای قەیوم دەستبەسەرکرا، پاش ٤ ڕۆژ ئازادکرا. کاتێک گەڕایەوە ماڵەکەی، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو، پاش ٤٥ ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
خەلیل چەڤیک کە لە وان بەهۆی ناڕەزایەتی دژی کودەتای قەیوم دەستبەسەرکرا، پاش ٤ ڕۆژ ئازادکرا. کاتێک گەڕایەوە ماڵەکەی، تووشی خوێنبەربوونی مێشک بوو، پاش ٤٥ ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
خەلیل چەڤیک (٥٧ ساڵ) لە ١٥ ی شوبات لەکاتی شەرمەزارکردنی دەستبەسەرکردنی شارەوانی مەزنی وان، دەستبەسەرکرا. چەڤیک کە ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەریدا بوو، پاشان ئازادکرا. چەڤیک لە ١٩ ی شوبات گەڕایەوە ماڵەکەی، ڕەوشی تەندرووستی تێکچوو، بۆیە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. چەڤیک برایە بەشی چاودێریی چڕ، پاش ٤٥ ڕۆژ گیانی لەدەستدا.
تەرمی چەڤیک گواسترایەوە بۆ دامەزراوەی پزیشکی دادوەری.
بنەماڵەکەی ڕایدەگەیەنن گومان دەکەن لەکاتی دەستبەسەرییدا ئەشکەنجەدرابێت. جەخت دەکەنەوە شوێنەواری ئەشکەنجەکە بە جەستەیەوە نەماوە، زەحمەتە لەئێستەدا پشتڕاست بکرێتەوە. زانراوە، کاتێک چەڤیک گەڕاوەتەوە ماڵەکەی گوتویەتی، "باش نیم، دەمەوێت بخەوم"، ڕەوشی خراپ بووە و بێ ئەوەی ڕووداوەکانی ساتی دەستبەسەری بگێڕێتەوە، گیانی لەدەستداوە.