لە حەلەب بەبۆنەی ٤ ی نیسانەوە ئاهەنگێک سازکرا

گەنجانی پەیەدە بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە ئاهەنگێکی ئەنجامدا.

هاوکات لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە دەکەوێتە ٤ ی نیسان، گەنجانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) لە گۆڕەپانی جەبانات لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەب ئاهەنگێکی ڕێکخست.

لە ئاهەنگەکەدا، گەنجان و خەڵک و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەنجوومەن و کۆمۆنەکان بەشداربوون.

لە ئاهەنگەکەدا بەڕێوەبەریی گەنجانی پەیەدە، خەلیل محەمەد قسەی کرد و ڕایگەیاند بۆ ئەوەی گەلی کورد و ڕێنسانسەکەی بەرەو ڕزگاری، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ژیانەوەیە.

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.