بەگوێرەی وڵاتی چین؛ سەربەخۆیی تایوان سەرناکەوێت

سوپای چین لە دەوروبەری دوورگەی تایوان مانۆڕی سەربازی گەورەی دەستپێکرد و وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایدەگەیەنێت سەربەخۆیی تایوان سەرناکەوێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "هەڵوێستی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی تایوان سەبارەت بە سەربەخۆیی تایوان و هەوڵدانیان بۆ سەربەخۆیی لە جێی خۆیدا نییە."

'سەربەخۆیی تایوان بەمانای جەنگە'

ڕۆژی سێشەممە بەرپرسێکی باڵای چین هۆشداری دا لەوەی هەوڵەکانی تایوان بۆ سەربەخۆیی دەبێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ.

وتەبێژی فەرمانگەی پەیوەندیدار بە کاروباری تایوان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ "سەربەخۆیی تایوان بە مانای شەڕە و پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی تایوان شەڕێکی قورسی لێدەکەوێتەوە."

مانۆڕی گەورەی سەربازی

هەروەها سوپای چین ڕایگەیاند؛ کە هێزەکانی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی بۆ ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازی گەورە لە دەوروبەری دوورگەی دەوروبەری تایوان خستووتە ئامادەباشیەوە.

هاوکات تایپە ڕایگەیاند؛ کە فڕۆکە جەنگییەکان و کەشتی جەنگییان بەرێکردووە و سیستەمی مووشەکی خستووتە ئامادە باشیەوە.

هەروەها ئاسایشی دەریایی چین ڕایگەیاند کە لە دەوروبەری تایوان دەستیان بە گەشت کردووە.

پارتی کۆمۆنیستی چین قەد نەیتوانیوە ئیدارەی تایوان بەدەست بهێنێت، بەڵام دەڵێت ئەو دوورگەیە بەشێکە لە خاکەکەیان و هەروەها بۆ کۆنترۆڵکردنی دوورگەکە دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت.

هەروەها سەرۆکی تایوان ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتی چینی ئیدانە کرد و سەرۆک وەزیر چو جونگ تای رایگەیاند بەکارهێنانی هێزی سەربازی بەگوێرەی کۆمەڵگایەکی مۆدێرن و پێشکەوتوو نییە.