ئاماری تاوانەکانی مانگی ئاداری چەتەکان لە عەفرین ڕاگەیاندرا

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا ئاماری مانگی ئاداری تاوانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریی لە عەفرین ئاشکرا کرد.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین-سووریا بە ڕاپۆرتێک، ئاماری تاوانەکانی مانگی ئاداری چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لە عەفرین ئاشکرا کرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:

  • ١١ کەس ڕفێندراون. ٢٠ ڕفێندراویش لە گرتووخانەی ئەلڕاعی هەڵهاتوون.
  • کەسێک بە هۆی تەقینەوەی بەرماوەیی جەنگەوە گیانی لەدەستداوە.
  • ٦ کەس ئەشکەنجە دراوە، کە هەندێکیان لەبەر پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز ئەشکەنجە دراون.
  • زیاتر لە ٣٠٠ داری زەیتون بڕێندراونتەوە. هەروەها زیاتر لە ٣ هەزار و  ١٠٠ دار لە دارستانەکانی چیای قازقلی، حاجی حەسەنلی و قمتێ بڕێنراونەتەوە.
  • هەروەها باج بەسەر ماڵ و موڵکی کۆچبەراندا سەپێنراوە و بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی دانیشتووان لە لایەن چەتەکانەوە دزراوە.