لە دێرەزۆر دابەشکردنی ئالیک بەسەر ئاژەڵداراندا دەستی پێکرد
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری کانتۆنی فرات دەستی بە دابەشکردنی ئالیک کرد بەسەر ئاژەڵداراندا.
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری کانتۆنی فرات دەستی بە دابەشکردنی ئالیک کرد بەسەر ئاژەڵداراندا.
لە کانتۆنی دێرەزۆر و ناوچەکانی دیکەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەهۆی کەمی بارانبارینەوە وشکەساڵی لە ئارادایە و ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی ئاژەڵداری دروستکردووە و بەخێوکردنی ئاژەڵی سەخت کردووە. بەڵام لەلایەن لیژنەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری کانتۆنی دێرەزوور بە پێی توانا هاوکاری ئاژەڵداران دەکرێت.
ئەنجامدانی سەرژمێری بۆ ئاژەڵەکان
بە پێی سەرژمێرییەکانی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ؛ لە کانتۆنی دێرەزۆر ٣ میلیۆن و ٢٠٠ هەزار مەڕ هەیە و بۆیە کۆمیتەکە دوو هەزار و ٨٦٧ تۆن دانەوێڵەی بەسەر خاوەن حوشتر، مەڕ و مانگاکاندا دابەشکردووە.
بەم پێیە هەر مەڕێک ٤ کیلۆ، بۆ هەر مانگایەک و ئەسپێک ٢٠ کیلۆگرام دابەشکراوە. هەرەوەها لیژنەکە جەخت لەسەر پێدانی ئەو پاڵپشتییە دەکاتەوە بە ئاژەڵدارانی ناوچە بیابانییەکان
دابەشکردنی ئەم هاوکارییانە بە ئاژەڵداران لە کاتێکدایە؛ لە بازاڕ و کۆمپانیاکانی پێشخستنی کشتوکاڵی، کیلۆیەک ئالیک دوو هەزار و ٥٠٠ لیرەی سورییە، بەڵام لە بازاڕی ڕەشدا سێ هەزار و ٥٠٠ لیرە.
لیژنەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری لە ئەنجوومەنی ئابووری و کشتوکاڵی کانتۆنی دێرەزۆر پێشترسەرژمێری بۆ ئاژەڵەکانی هەرێمەکە دەکات.