لە پەڕلەمانی ئەورووپا گفتوگۆ دەربارەی پاشەکشەیی دیموکراتیکی لە تورکیادا کرا
چەند گرووپێکی جیاوازی پەرلەمانی ئەورووپا دەستنیشانیان کرد تورکیا بەرەو ڕێژێمێکی ئۆتۆرکراتی دەڕوات و گوتیان: "هەموو ئامرازێک بەکاردەهێنین پۆ پاراستنی دیموکراسی لە تورکیادا."
چەند گرووپێکی جیاوازی پەرلەمانی ئەورووپا دەستنیشانیان کرد تورکیا بەرەو ڕێژێمێکی ئۆتۆرکراتی دەڕوات و گوتیان: "هەموو ئامرازێک بەکاردەهێنین پۆ پاراستنی دیموکراسی لە تورکیادا."
فشاری سیاسی و پاشەکشەی دیموکراتیکی لە تورکیادا لە دانیشتنی گشتی پەڕلەمانی ئەورووپا لە ستراسبۆرگ گفتوگۆی لەبارەوە کرا. گرووپە جیاوازە سیاسییەکان ڕەخنەی توندییان لەسەر دوورخستنەوەی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، فشار خستنەسەر رۆژنامەوانان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە تورکیادا گرت.
ئیراتکس گارسیا پێرێز: لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتیکییداین
سەرۆکی گرووپی سۆسیالیست و دیموکراتیک ئیراتکس گارسیا پێرێز لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا لە دوای هەڵبژاردنی ١٤ی گوڵانەوە لە تورکیادا بەلانی کەمەوە ١٤ شارەوانی دەستبەسەرکراون.
پێرێز سەبارەت بە پرسیاری 'کاریگەری پەرلەمانی ئەورووپا لەسەر ئەم بابەتە چییە؟' ئەم وەڵامەی دایەوە: "هەفتەی پێشوو بە ئاشکرا پشتگیری خۆمان بۆ سەرۆک شارەوانی ئەستنەبوڵ دەربڕی و پارتە سۆسیالیستییەکانی ئەورووپا لەگەڵ جەهەپەدا لە پەیوەندییدایە."
پێرێز ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ تەڤگەری سیاسی کورددا لە پەیوەندییدان و پەیامی "لە پێناو سەروەری یاسایی و پاراستنی ئازادییەکان هەڵوێستی ڕوون نیشان دەدەین"ی دا.
ڕینو ئەورووپا: پێویستە کۆتایی با پێکهێنانە دژە دیموکراتیکییەکان بهێندرێت
سەرۆکی گرووپی لیبراڵ ڕینیو ئەورووپا، ڤالێری هایریش ئاماژەی بەوەدا لەدژی هەموو پێشێلکارییە یاساییەکاندان لە تورکیا و گوتی: "دوورخستنەوەی کەسانی هەڵبژێردراو لە ئەرکەکانیان و فشارخستنەسەر ڕۆژنامەوان و هەوڵێ بێدەنگ کردنیان جێگەی قبوڵ کردن نییە. پێویستە کاربەدەستانی تورکیا کۆتایی بەم پێکهێنانە دژە دیموکراتیکانە بهێنن. ئێمەیش وەک یەکێتی ئەورووپا هەموو ئامرازێک بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی دیموکراسی."
هاسەرۆکانی گرووپی چەپ: دووڕووی یەکێتی ئەورووپا جێگەی قبوڵ کردن نییە
هاوسەرۆکانی گرووپی چەپ، مانۆن ئوبری و مارتین شیردیوان ڕەخنەی سیاسەتی یەکێتی ئەورووپایان کرد دەربارەی بێدەنگییەکانی بەرانبەر پێشلکارییەکانی تورکیا.
مانۆن ئوبری: بەتەواوەتی پشتگیری لە تێکۆشانی گەلانی تورکیا دەکەین دژ بە حکومەتی ئۆتۆکراتی. بەڵام تێگەیی 'لە ئاست پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ چاوداخا، ڕێگری لە کۆچبەران بکات"ی یەکێتی ئەورووپا هیبۆکراسییە. ئیدی کاتی ئەوە هاتووە یەکێتی ئەورووپا هەڵوێستی ڕوون نیشان بدات.
هاوسەرۆکی گرووپی سەوز، ئەفا تێریی ڕینگکیش هەڵسەنگاندی بۆ پێشهاتەکانی تورکیا کرد. پەیوەست بە ڕۆژنامەوانانی کوردەوە ئەمەی گوت: "بە توندی زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوو شەرمەزار دەکەین. بەڵام ئەمە تەنها نموونەیەکە؛ هەرخۆی دیموکراسی لە تورکیادا لە دۆخێکی سەختدا بووە و لە ئێستا دەسەڵاتداری لە تورکیادا بەرەو ڕژێمێکی ئۆتۆکراتیکی دەڕوات. کۆمسیۆنی یەکێتی ئەورووپا لەم بابەتەدا زۆر لە بێدەنگییدا ماوەتەوە."