ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری جەژنی ئەکیتۆی پیرۆز کرد
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە پەیامێک جەژنی ئەکیتۆی (ساڵی نوێی ٦٧٧٥ی سوریانی-ئاشووری) لە گەلانی سوریانی-ئاشووری و لە تەواوی پێکهاتەکانی گەلی سووریای پیرۆز کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە پەیامێک جەژنی ئەکیتۆی (ساڵی نوێی ٦٧٧٥ی سوریانی-ئاشووری) لە گەلانی سوریانی-ئاشووری و لە تەواوی پێکهاتەکانی گەلی سووریای پیرۆز کرد.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە بۆنەی جەژنی ئەکیتۆی (سەری ساڵی ٦٧٧٥ی سوریانی-ئاشووری) کە هەموو ساڵێک لە ١ی نیساندا پیرۆز دەکرێت، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا جەژنی ئەکیتۆی لە گەلی سوریانی-ئاشووری و لە تەواوی پێكهاتەکانی گەلی سووریای پیرۆز کرد و گوترا: "ئەم جەژن کە تاوەکو ڕۆژی ئەمڕۆ پیرۆز دەکرێت، سیمبولێکی مێژووییە و ڕەسەنی پێکهاتەکانی سوریانی نیشان دەدات. هەڵبژاردنی ساڵی نوێ بە دەستپێکی بەهار و نوێبوونەوەی سروشت خاوەن مانایەکی قوڵە.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ تەواوی دامەزراوەکانی بوو بە گەرەنتی بۆ مافەکانی تەواوی پێكهاتەکان و درێژە دان بە هەموو کەلتوور و زمانەکانیان لە سەر خاکەکەیان. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ژیانێکی نوێ دەدات بە گەلی هەرێمەکە. ماف و ئازادی تەواوی پێکهاتەکان نەتەوەی و ئایینیەکانی هەرێمەکە مسۆگەر دەکات.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری مۆدێلێکی نوێی ژیانی هاوبەشی بونیاتناناوە. هەوڵدەدەین ببینە مۆدێلی نوێی سووریا، بە تایبەتی کە لە بەرانبەر پڕۆسەی ڕاگوزەری بونیاتنانی سووریای داهاتووداین. بۆ ئەوەی مافەکانی تەواوی پێکهاتەکانی سووریا؛ کورد، سوریانەکان، ئاشووری، عەرەب و پێکهاتەکانی دیکە مسۆگەر بکرێن، جەختدەکەینەوە کە دەبێت تەواوی پێکهاتەکان جێبگرن لە پێویستییەکانی پڕۆسەکەدا. دەبێت لەسەر بنەمای هاووڵاتیبوونی یەکسان کە دان بە مافی هەموو پێکهاتەکاندا بنێت، ئەم فرەچەشنییە بپارێزرێت. دەبێت ئەم وڵاتەی کە بونیاتنی دەنێین ئازادی ژنان مسۆگەر بکات، ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی بە دی بێنێت."