پرایس: بۆ هەردوو سیناریۆی رێككەوتن و رێكنەكەوتن ئامادەین
چوار سیاسەتمەداری رۆژئاوای بەرویتەرزیان راگەیاندوە؛ سەرەڕای ئەوەی هیوایەك بۆ تێپەڕاندنی ئەم رێككەوتنە خەرێكە كاڵ دەبێتەوە، بەڵام جارێكی تر ئەمریكا نایەوێت لەم رێككەوتنە بچێتە دەرەوە.
چوار سیاسەتمەداری رۆژئاوای بەرویتەرزیان راگەیاندوە؛ سەرەڕای ئەوەی هیوایەك بۆ تێپەڕاندنی ئەم رێككەوتنە خەرێكە كاڵ دەبێتەوە، بەڵام جارێكی تر ئەمریكا نایەوێت لەم رێككەوتنە بچێتە دەرەوە.
ند پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەبارەت بە راوستانی دانۆستانەكانی زیندووكردنەوەی"بەرجام" دەڵێت:"ئەمریكا بۆ هەر دوو سیناریۆی رێككەوتن و رێكنەكەوتن ئامادەیە".
بەگوێرەی"رویترز"، پرایس رۆژی چوارشەممە، 4ی گۆڵان رایگەیاندوە؛ هەرچەندە باوەڕ ناكەم كە جارێكی تر هەردوولایەنەكەی بەرجام پابەند بن بەبەڵێنەكانی یەكترەوە، بۆیە هاوكات بۆ بژاردەی بێ رێكنەكەوتنیش ئامادە دەبین.
ماوەی پێش ئێستا حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بانگەشەی ئەوەی كردبوو كە دانۆستان"رانەوەستاوە" و "گۆڕینەوەی گفتوگووەكانی ئەمریكا و ئێران" بە"رێگەیەكی تر"، بەردەوامە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هاوكات"هەڵگرتنی گەماروەكان لەهەموو بەشەكاندا و وەرگرتنی گەرەنتی ئابوری" لەلای ئەمریكاوە لەگرنگترین كارەكانی وەفدی دانۆستانكاری ئێران لەڤیەننا بەناو كردوە و راشیگەیاندبوو؛ ئەمریكا بەباشی هێڵە سورەكانی ئێران دەناسێت و تێدەگات.
هاوكات چەند دیپلۆمات و بەرپرسی رۆژئاوایی لەرۆژانی رابردوو بە"رویترز"یان راگەیاندوە؛ دانوستانەكانی ڤیەننا لەسەر"تابوتی مردن"ە و ئەم بەرپرسان تا ئاستێكی زۆر هیوایان بەزیندووكردنەوەی بەرجامیش نەماوە.
بەرپرسێكی ئەمریكیش بەئاماژەدان بە داواكاریەكانی لایەنی ئێران بۆ دەرخستنی سۆپای پاسداران لەریزی رێكخراوە قەدەغەكراوەكاندا دەكات و دەڵێت:"ئەم داواكاریەی ئێران رێڕەوی دانۆستانەكان بەرەو رێگەی"داخراو" دەبات.
لەم چوارچێوەیەشدا چوار دیپلۆمات"سیاسەتمەدار"ی رۆژئاوایی بەرۆیترز"یان راگەیاندوە؛ سەرەڕای ئەوەی هیوایەك بۆ تێپەڕاندنی ئەم رێككەوتنە خەرێكە كاڵ دەبێتەوە، بەڵام جارێكی تر ئەمریكا نایەوێت لەم رێككەوتنە بچێتە دەرەوە.
ف.ق