بە دیمەن

ڕێپێوانی درێژمەودا لە ٢٢هەمین ڕۆژی خۆیدا لە شاری مێتز بەردەوامە

چالاکوانانی ڕێپێوانی درێژمەودا لە ٢٢هەمین ڕۆژی چالاکییەکەیاندا لە گۆڕەپانی پۆرت سێرپۆنێیزەوە هەتا شارەوانی مێتز ڕێپێوانیان ئەنجامدا. کوردستانیان و دۆستانیان بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.

چالاکیی ڕێپێوانی درێژمەودا کە لە ٢١/١/٢٠٢٥ لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە شاری لۆریانی فەرەنسا دەستیپێکرد، لە ٢٢هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.

چالاکوانان لەگەڵ کوردستانیان و دۆستانیان لە مەیدانی پۆرت سێرپۆنێیزی شاری مێتز گردبوونەوە. بەرپرسانی حزبی کۆمۆنیستی فەڕەنساش بەشداریی چالاکییەکە بوون.

لە ناوەندی شاری مێتز، سەبارەت بە ڕێپێوانی درێژمەودا و هەڵمەتی ئازادی بڵاوکراوە دابەشکران.

لە میانی ڕێپێوانەکەدا دروشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بژی بەرخۆدانی گەریلا"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژاوا" و "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری بۆ پرسی کورد" وترایەوە.

چالاکوانان لە بەردەم هۆڵی شارەوانی مێتز لە شوێنی ئارمێس گردبوونەوە و بەیاننامەیەکیان بە زمانی فەرەنسی خوێندەوە. پاشان بەرپرسێکی حزبی کۆمۆنیستی فەرەنسا بەیاننامەیەکی خوێندەوە و جەختی لە پێویستی تێکۆشانی هاوبەش بۆ سەرکەوتنی هەڵمەتی ئازادیی کردەوە.

دوای ڕاگەیەندراوەکە، چالاکوانان دەستیان بە سەما و هەڵپەڕین کرد.