ژنان لە زۆربەی شارەکان بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە چالاکیان ئەنجامدا
ژنان بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بەتایبەت لە مێردین، مێرسین و دیلۆک چالاکیان ئەنجامدا.
ژنان بە بۆنەی ٨ی ئادارەوە لە زۆربەی شارەکانی باکووری کوردستان بەتایبەت لە مێردین، مێرسین و دیلۆک چالاکیان ئەنجامدا.
چالاکی و خۆپیشاندانەکان کە بە بۆنەی ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانەوە بەڕێوە دەچن، بەردەوامن. کۆمیسیۆنی زیندانیانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیحد)ی لقی ئەستەنبوڵ کارتی پۆستاڵی بۆ ژنانی زیندانی هەنارد. پێش هەناردنی کارتەکان، لە بەردەم بارەگای کۆمەڵەکە بەیاننامەیەکیان خوێندەوە. لە کاتی بەیاننامەکەدا پانکارتی "ئێمە هەبووین، ئێمەهەین و دەبین، بژی ٨ی ئادار" بەرزکرابووەوە. لە بەیاننامەکەدا ڕایگەیەندرا، هەتا ٣ی شوباتی ٢٠٢٥ ، ٣٩٢ هەزار و ٥٤٦ کەس لە زیندانەکاندا ڕاگیراون، لەو ژمارەیە ١٧هەزار و ١٣١کەسیان ژنن.
هەروەها لە بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکرا کە ژنان لە زیندانەکاندا تووشی کێشەی جددی دەبن و بە ئاسانی ڕووبەرووی جیاکاریی دەبنەوە، پێویستە مافی مرۆڤ و یاسا بۆ زیندانیان بەکار بهێنرێت و ڕایانگەیاند بە تایبەتی بەبۆنەی ٨ی ئادارەوە دەمانەوێت پێداویستییەکانی زیندانیانی ژن و دەستەبەرکردنی مافەکانیان لەبەر چاو بگیردرێت و هەموو ئەو ئەگەر و هۆکارانەی کە دەبنە هۆی جیاکاری لەناوببرێن.
دیلۆک
هەروەها بە هەمان مەبەست و بۆنەوە لە دیلۆک بزووتنەوەی ژنانی ئازاد(تەژەئا) لە ئامەد ئاهەنگێکی پێرۆزبایی سازکرد. لە ئاهەنگەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی سیرت سەباحەت ئەردۆغان ساریتاش، ئەنجومەنی ژنانی دەبەپەی ئامەد، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی ئامەد و ژمارەیەکی زۆر لە ژنان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد. لە ئاهەنگەکەدا پانکارتی "ڕاپەڕینمان دژی کۆمەڵکوژی ژنانە، تێکۆشانمان بەرەو ئازادییە" و "ئێمە لە دژی توندوتیژیی پیاو-دەوڵەت سەر هەڵدەدین و پێکەوەین" هەڵواسرابوو.
مێرسین، مێردین
هەروەها پلاتفۆرمی ژنانی مێرسین بە بۆنەی ٨ی ئاداروە پانێڵێکی بەناونیشانی "تاوان دژی ژنان و جیاکاری ڕەگەزی" لە ناوچەی تۆرۆسلاری مێرسین بەڕێوە برد، جەماوەرێکی زۆر لە ژنان لە پانێلەکەدا بەشدار بوون. بەهەمان مەبەست لەشاری مێردین لەلایەن ژنانی تەژەئا وە لەناوچەی شەمڕەخ بە شایی گێڕان چالاکی بەرێوە چوو لە چالاکییەکەدا بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و دەبەپەی شارەکە بەشدار بوون، ژنان لە ئاهەنگەکەدا سەمایان کرد.