دەوڵەت دەبێت وەڵامی بانگەوازی ئاشتی ئۆجالان بداتەوە
جیانی تۆگنۆنی و ماریون بۆکەر ڕایانگەیاند؛ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە و دەبێت دەوڵەتی تورکیا وەڵامی بانگەوازییەکەی ئۆجالان بۆ ئاشتی بداتەوە."
جیانی تۆگنۆنی و ماریون بۆکەر ڕایانگەیاند؛ بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ زۆر گرنگە و دەبێت دەوڵەتی تورکیا وەڵامی بانگەوازییەکەی ئۆجالان بۆ ئاشتی بداتەوە."
بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە سەرانسەری جیهاندا دەنگی دایەوە. دۆستانی گەلی کوردیش بە تامەزرۆییەوە بە پەیامە مێژووییەکەوە چاوەڕێی سەردەمێکی نوێ دەکەن. هەروەها هێزە دیموکراتیک، چەپەکانی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکان دەکەن. هەمووان لە هەر گۆشەیەکی جیهانەوە پشتیوانی دەستپێشخەرییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن.
سەرۆکی دادگای هەمیشەیی گەلانی ئیتالیا گیانی تۆگنۆنی و یەکێک لە نوێنەرانی مافی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەڵمانیا و ماریون بۆکەر سەرۆکی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ژنان، ڕایانگەیاند کە ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوێکی گەورەی بەرەو دیموکراتیزاسیۆن و چارەسەری پرسی کورد دەست پێکردووە. ئەرەم کانسۆی لە مەدیا هەبەرەو لەو بارەوە پرسیاری لە تۆگنۆنی و بۆکەر کرد، ئەوانیش وەڵامی پرسیارەکانیان دایەوە. تۆگنۆنی و بۆکەر ئاماژەیان بەوە دا کە لە پرۆسەیەکی وەها جدیی و قووڵدا دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد بکرێت.
گەڕانەوەی تورکیا بۆ مافەکانی مرۆڤ و دەرفەتی ئەندام بوونی لە یەکێتی ئەوروپا زیاتر دەکات
ماریان بۆکەر ئاماژەی بەوەدا کە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کاریگەرییەکی زۆری لێکەوتەوە و وتی: "ئەمە بەو مانایەیە کە ئەگەر کورد وەک سەرۆک شارەوانیش پۆستی سەرۆکایەتیش بگرێتە دەست یان بچێتە پەرلەمان، ئەوا داواکارییەکانی لە خۆبەڕێوەبەری و چالاکییە سیاسییەکانی چیتر وەک 'تیرۆر' سەیر ناکرێت و سزا نادرێت. ئەم دۆخە بە تەواوی نامێنێت و کۆتایی دێت. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک بە پشتبەستن بە بەرژەوەندی و داخوازییەکانی کورد و تورک، زیاتر ئاسانکاری بۆ دەکات. بە بۆچوونی من ئەمە نەک هەر زەمینە بۆ ئاشتی لە تورکیا خۆش دەکات، بەڵکوو حکومەتی تورک مەجبوور دەکات واز لە کۆمەلکوژی کورد بێنێیت لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
پێویستە ئۆجالان وەک ڕێبەری گەلی کورد لە زیندان ئازاد بکرێت و دەبێت لە نزیکەوە بتوانێت قسە لەگەڵ گەل و نوێنەرەکانیان بکات. بۆیە دەبێت ئازاد بێت. هیوادارین ئەم داواکارییە جێبەجێ بکرێت، ئەمە داواکاری هەموو ناوەندەکانی ئەنجومەنی ئەوروپایە. دەوڵەتی تورکیا دەبێت کۆتایی بە هەموو جۆرە سیاسەتێکی گوشار و هەڕەشە لە دژی کورد بهێنێت. لە هەمان کاتدا پێویستە لە وڵاتانی دراوسێشدا لە عێراق و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێران دەست لەو سیاسەتانە هەڵگرێت. ئەوەشی ڕاگەیاند: "ئەمە دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوەی تورکیا بۆ ئاشتی و مافەکانی مرۆڤ و ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپا.'
بانگەوازییەکە زۆر ڕوونە
گیانی تۆگنۆنی جەختی لەوەش کردەوە کە دەوڵەتی تورکیا دەبێت وەڵامی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بداتەوە و ڕایگەیاند: بانگەوازییەکە زۆر ڕوونە، بەڵام ئەم بانگەوازە داوای هێڵێکیش دەکات. کەواتە بانگەوازەکە زۆر گرنگە، بەڵام دەبێت لایەنی بەرامبەریش ئامادەبێت بۆ دروستکردنی هەلومەرجی دیموکراتیک. بێگومان هەتا ئۆجالان لە زینداندا بێت ئەم پرۆسەیە سەرناکەوێت."
ئازادکردنی ئۆجالان نەک تەنها بۆ تورکیا و ڕۆژاوا گرنگە، بەڵکوو بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش گرنگی خۆی هەیە بۆیە پێویستە ئاشتی وەک ڕوانگەیەک بخرێتەڕوو. ئۆجالان بانگەوازییەی ڕاگەیاند. بۆیە دەبێت دەوڵەت ئیتر وەڵامی بداتەوە.'