باسکییەکان پشتگیرییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد

لە وڵاتی باسک سەندیکای LAB و سیاسەتمەداران گوتیان: "وەک وڵاتی باسک جارێکی دیکە دڵسۆزیمان بۆ گەلی کورد و مافەکانی ئازادی و ئاشتییان دووپات دەکەینەوە."

سەندیکای LAB و سیاسەتمەدارانی باسک 'بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتیی' ڕێبەر ئاپۆ 'مێژووییە' و 'بوێرانە' بینیان و ئاماژەیان بەوەکرد پشتگیری بانگەوازەکە دەکەن.

گۆراک دیاز: بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بانگەوازەکە دەکەین

لە پەرلەمانی هەرێمی خۆبەڕێوەبەری باسک سەرۆکی گروپی یوکسال هێرا بیلدو ( EH Bildu) و سیناتۆری ئیسپانی گۆراک ئێلێجاباریتا دیاز لەسەر ماڵپەڕی تایبەتی خۆی لە 'X' دیمەنێکی بڵاو کردەوە و گوتی: "ئەم بانگەوازە مێژووییەی ئۆجالان بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لی دەکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بهێنێت بە شەڕ لە کوردستان و دەرفەتێکی نوێ دابمەزرێنێت، کرا. وەک وڵاتی باسک جارێکی دیکە جەختدەکەینەوە دڵسۆزی گەلی کورد و مافەکانی ئازادی و ئاشتییانین. بژی کوردستان".

ئارنۆڵد ئۆرتیگی: بانگەوازی مێژووی و بوێرانە

سکرتێری گشتیی EH Bildu و ئەندامی پێشووی ETA ئارنۆڵد ئۆرتیگی بەم قسانە پشتگری بانگەوازەکەی کرد: "لە ئۆجالانەوە بانگەوازێکی مێژووی و بوێرانە. قسەکانی ئەو هەنگاوێکی گرنگی نا و دەبێت دەستبەجێ ئازاد بکرێت".

سەندیکای کرێکارانی باسک لاب: بە هیواوە پێشوازی دەکەین

سەندیکای کرێکارانی باسک لاب بە ڕاگەیاندراوێک بە ناوی 'پشتگیری بۆ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد' ڕایگەیاند کە پشتگیری لێدوانەکە دەکەن.

لە ڕاگەیاندراوەکەی لاب گوترا: "سەندیکای کرێکارانی باسک بە هیواوە پێشوازی لە بانگەوازەکەی ڕێبەری کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکات کە ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمراڵییە. لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکە بەم قسانە پشتگری بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا: "لاب باوەڕی وایە بۆ ئەوەی ئەم بانگەوازییە ڕێگەیەکی هەمیشەیی بخولقێنێت، دەتوانێت دەرگای سیناریۆیەکی نوێ بکاتەوە. لەو باوەڕەداین بە ڕێگەی دیالۆگ چارەسەری دیموکراتیکی کێشەی کورد دەتوانرێت بخولقێنرێت. هەربۆیە پشتگیری هەموو ئەکتەرێکی سیاسی، کۆمەڵگەی و سەندیکایەک دەکەین بۆ پێشکەش کردنی ئەم پێشنیازە هەوڵیان دا".