لەچوارچێوەی لێپرسینەوەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ، نووسەرانی کورد مەولود ئایکۆچ، سامی تان و ڕۆنایی ئۆنەن بە بیانووی ئەوەی کتێبی پەروەردەی زمانی 'هینکەر' یان لە پەروەردە کردنی زمانی کوردییدا بەکار هێناوە دەستبەسەر کراون. شایانی باسە ئەو کتێبە لە ساڵی ٢٠١٠ بە فەرمی بڵاوکراوەتەوە.
ئیفادەی سامی تان سەرۆکی کۆمەڵەی کولتوور و زمانی کوردی شاری ڕحا لە بەشی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی رحا وەرگیراوە.
کتێبی پەروەردەی زمانی کوردی کە لە ساڵی ٢٠١٠ کە لە لایەن سامی تان، مەولود ئایکۆچ، ڕۆنایی ئۆنەن و محەمەد سدیق ڤارلی ئامادەکرابوو، لە بارەگای پۆلیس بە هۆی بەکار هێنانی لەلایەن سامی تان بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە ڕێکخستن" لێپرسینەوەی لێکرا. سامی تان لە ئیفادەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ''هینکەر'' بۆ خولی تایبەتی پەروەردەی زمان بەرهەم هێنراوە. تەنانەت لێپرسینەوە لەسەر ئەو کەسانەش کراوە کە وێنەیان لە ناو کتێبەکە و ئەو شوێنانەی کە وێنەکەیان گیراوە کراوە.
هەروەها بابەتی دیکەی سەرنجڕاکێش پەیوەست بە لێپرسینەوەکان ئەوەیە کە کتێبی 'هینکەر' لەسەر شەهیدێکی هەپەگە و لە هەڵمەتی هەڵكوتانە سەر ماڵاندا دۆزراوەتەوە. سەبارەت بەمەش بانگەشە کراوە کە 'هینکەر' بنەمای پەروەردەی ئایدیۆلۆژی ڕێکخستنیە. بەو بیانوەوە سامی تان بە بەکارهێنانی ئەم کتێبە لێپرسینەوەی لێدەکرێت. بەڵام سامی تان ڕوونی کردەوە کە کتێبی هینکەر بەمەبەستی پەروەردەی زمانی کوردی نووسراوە.
دوای تەواوبوونی ڕێکارە ئیدارییەکان لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیس، دەستبەسەر کردنی سامی تان بۆ ماوەی یەک ڕۆژتر درێژکرایەوە. بڕیارە سبەینێ سامی تان بدرێتە دادگا.