وەزیری بەرگری ئۆکراینا: هەموو رۆژێک ١٠٠ سەربازی ئۆکرانی دەکوژرێن

ئۆلیسکی ریزنیکۆڤ وەزیری بەرگری ئۆکراینا رایگەیاند کە هەموو رۆژێک نزیکەی ١٠٠ سەربازی ئۆکراینی دەکوژرێن و ٥٠٠ سەربازیش دەکوژرێن.

ریزنیکۆڤ لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا باسی ئەوەی کرد کە لە شەڕی رووسیادا رۆژانە بە دەیان سەربازیان دەکوژرێن.

وتی، " رۆژانە ١٠٠ سەربازی ئۆکراینی دەکوژرێن و نزیکەی ٥٠٠ سەربازیش بریندار دەبن."

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆککۆماری ئۆکرایناش لە ١ی حوزەیراندا وتبووی، رۆژناە ٦٠ تاوەکو ١٠٠ سەربازیان لە شەڕدا دەکوژرێن.

بەپێی سەرچاوەکانی رۆژئاوایی، لە شەڕدا هێزەکانی رووسیا گورزی گەورەیان بەردەکەوێت. حکومەتی ئۆکراینا لە مانگی ئایاردا رایگەیاندبوو، لە سەرەتای شەڕەوە تاوەکو ئێستا ٣٠ هەزار سەربازی رووسیا دەکوژرێن. بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی دیکە ئەو ئامارەی پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ف.ق