ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ جۆ بایدن: "فڕۆكه‌ی ئێف ١٦ به توركیا مه‌فرۆشه"
٣٥ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ جۆ بایدن رایانگه‌یاند: "ئێف ١٦ به توركیا مه‌فرۆشه".
٣٥ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ئه‌مریكا له نامه‌یه‌كدا بۆ جۆ بایدن رایانگه‌یاند: "ئێف ١٦ به توركیا مه‌فرۆشه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جۆ بایدن له كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆ له مه‌دریدی ئیسپانیا له ٣٠ی حوزهیرادا په‌یامی ئه‌وه‌یدا كه ئێف ١٦ ده‌فرۆشنه توركیا. ٣٥ ئه‌ندامی كۆنگرێسی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كیان بۆ بایدن نوسی بۆ ئه‌وه‌ی فرۆشتنی ئێف ١٦ به توركیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له نامه‌كه‌دا كه ٨ی تهمموز بۆ بایدن نێردراوه به‌م جۆره هاتووه، "ئێمه به پێداگرییه‌وه داواده‌كه‌ین كه فرۆشتنی ئێف ١٦ به توركیا هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. چونكه فرۆشتنی ئێف ١٦ خه‌ڵاتكردنی سه‌رۆككۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه كه هێشتاش پابه‌ندبوونه‌كانی به رێككه‌وتنی توركیا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ناتۆ پێشێل ده‌كات".
له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا هاتووه: "تا به‌و چه‌كانه زیاتر كوشتن و كاولكاری له ناوچه‌كه زیاتر نه‌بێت، نابێت زۆرتر پشتیوانی سوپای توركیا بكرێت".
لیستی ئه‌ندامان كه نامه‌كه‌یان واژۆ كردووه
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێس كه نامهكهان بۆ جۆ بایدن و وه‌زیری ده‌ره‌وه ئانتۆنی بلینكن و وه‌زیری به‌رگری لۆید ئۆستن نوسیوه:
"فرانك پاڵۆنی جۆنیۆر، گاس ئێم بیلیراكیس، كارۆلین بی مالۆنی، كریس پاپاس، دینا تیتوس، جۆن ساربانیس، جه‌یمس پی ماكگۆڤێرن، نیكۆڵ مالیۆتاكیس، ئالیبۆ سیرێس، رائوڵ ئێم گریالڤا، ژان ساسۆسكی، كارێن باس، جه‌یك سپیه‌ر، ده‌ڤید جی ڤالادۆ، راجا كریشنامۆرتی، براد شێرمان، ئادام بی شێف، ئانا جی ئیش‌و، براین فیتز پاتریك، گراس مێنگ، جۆش گۆتێهیمهر، لۆی جۆهمێرت، جودی چو، چاك فلیچمان، جیم كۆستا، دۆناڵد په‌ین جۆنیور، لیندا تی سانچز، گراس ئێف ناپۆلیتانۆ، ده‌یڤد ئێن كیكلین، تۆنی كاردیناس".
هـ . ب