یەکێتیی پزیشکانی تورک: دەبێت دەسەڵات چوار هەنگاوی بەپەلە بنێت

یەکێتیی پزیشکانی تورک (TTB) دەربارەی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، دووپاتی کردەوە بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەکە، بەرپرسیارێتی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵات.

یەکێتیی پزیشکانی تورک (TTB) دەربارەی مەراسیمی لەناوبردنی چەکی "گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە دەکات، ئاشتی تەنها بە بێدەنگکردنی چەک نابێت، بەڵکو دەبێت دادپەروەرییش بێتەدی، هەمووان مافی ژیانێکی یەکسان و شکۆداریان هەبێت، هەروەها ئاشتی بە بنەما ئەخلاقییەکانی پزیشکییەوە گرێدراوە، یەکێتیی پزیشکانی تورک هەردەم دژی هەموو جۆرە شەڕێک وەستاوەتەوە، پارێزگاری لە کۆمارێکی یەکسان و ئازاد و ئاشتییانە و دیموکراتیک و سیکۆلار و جیهانێکی بێ شەڕ و ستەمکاری کردووە.

داخوازی

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەرپرسیارێتی گرنگ دەکەوێتە ئەستۆی دەسەڵات و ئەم داواکارییە بەپەلەیانەی ڕیز کردووە:

"*دەبێت زیندانیانی نەخۆش ئازادبکرێن.

*دەبێت هەموو زیندانیانی سیاسی بەبێ زیندانیکردن دادگایی بکرێن، بەگوێرەی یاساکانی ئێستە، دەبێت چاوەڕێی بنەماگەلێک بۆ بەرژەوەندیی تۆمەتباران بکرێت.

* دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی قەیوم بهێنرێت و کەسانی هەڵبژێردراو ئازادبکرێن و بگەڕێنەوە سەر ئەرکەکانیان.

*دەبێت هەموو بەربەستەکانی بەردەم ئازادیی ڕادەربڕین و بیرکردنەوە و لێدوان و چالاکی، هەڵبگیرێن".