ئەردۆگان بەردەوامە لە گۆڕهەڵکەندن بۆ کوردان

گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە لە هەڵوێستە سیاسییەکانی سوریا، پەیوەندیدارە بە پرۆسەی کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا. ستراتیژی تورکیا و هەڵوێستی ئیدارەی ئەسەد لەو فاکتەرە گرنگانەن کە پێشهاتەکانی ئایندە دیاری دەکەن.

گۆڕانکاری لە هەڵوێستە سیاسیەکانی ئەسەددا

پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەوەندە لە گۆڕان و هەڵبەزودابەزدان، کە تەماشاکەران دەخەنە جۆشوخرۆشەوە. ناکۆکی و شەڕ و هەوڵەکان کۆتایی نایەت. ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆتە جێگای گەرمی شەڕ و ململانێ. مێژوونووسانی هەرێمەکە دەڵێن دوو کێشەی سەرەکی ناوچەکە ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕن لەم شەڕانەدا. لە دەسپێکی ئەم کێشانەدا کێشەی فەڵەستین و کوردستان هەیە. کوردستان لەدوای جەنگی جیهانی یەکەمەوە بەسەر ٤ دەوڵەتدا دابەش بوو. دوای جەنگی جیهانی دووەم دەوڵەتی ئیسرائیل دامەزرا و ژمارەیەکی زۆر لە فەڵەستینیەکان لە خاکی خۆیان دەرکران. بێگومان فەڵەستین و کوردستان بە هاوکاری و دەستی هێزە ئیمپریالیستەکان گەیشتوون بەم ڕەوشە.

تورکیا وەک دەوڵەت-نەتەوەیەک کە لە سەرەتاوە دامەزراوە، بۆ لەناوبردن و ئاسیمیلەکردنی گەلی کورد پێشەنگایەتی کردووە. پاشان ئەم مۆدێلەی تورک لەلایەن ئێران و عێراق و سوریاوە پەسەندکراوە. ئەم ٤ دەوڵەتە هەردەم پەیوەست بە کوردان بوونەتە هاوکار و بۆ لەناوبردنیان بەگوێرەی خواستەکانی خۆیان مامەڵەیان کردووە. ستاتۆی کوردستان، یان ڕاستتر، بێ‌ستاتۆ هێشتنەوەی کوردستان بووەتە سیستەمێکی جیهانی. بەتایبەت پاش ئەوەی تورکیا بەشداربوو لە ناتۆ، ئەم ڕەوشی بێ ستاتۆییە تا دێت قووڵتر دەبێتەوە.  

تورکیا و سیاسەتی کورد

ئێستە تورکیا بۆ ئەوەی کورد بێ ستاتۆ بمێنێتەوە، لە هەرێمەکە و جیهان ڕۆڵێکی کاریگەر دەگێڕێت. کاتێک لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ خۆپیشاندانەکان دەستی پێ کرد، ئیدارەی ئەردۆگان دەستی کرد بە جووڵە بۆ ڕووخاندنی ئیدارەکەی بەشار ئەسەد. هۆکاری ئەم جمووجووڵە خێرایە، دیسانەوە کورد بوو. پێی وابوو ئیدارەی بەشار دەڕوخێت، ئەوکات ڕەنگە کورد سوود لەم ڕەوشە وەربگرێت و ستاتۆیەک بەدەست بهێنێت. بۆیە یەکسەر هەڵوێستیان وەرگرت. ئەردۆگان وتی، بەشار ئەسەد ناتوانێت بمێنێتەوە، دەبێت وەک قەزافی و ئەوانی تر بڕوات. دەیگوت، بە بەردێک چەند چۆلەکەیەک دەکوژم. بە پاڵپشتیکردنی ئیخوانەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا باڵادەست دەبێت. خەیاڵی عوسمانی دەکرد و حساتی وای بڵاودەکردەوە، دەیویست ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە.

بەڵام حساباتەکانیان سەری نەگرت. هەم کورد و هەم ئیدارەی بەشار خۆیان ڕاگرت. کوردان داعشیان تێکشکاند. لەگەڵ هاوپەیمانی نێونەتەوەیی داعشیان لەناوبرد. بە هاوکاری ئێران و ڕوسیا ئیدارەی بەشار مایەوە. بەڵام ئەم حیساباتەی ئەردۆگان سوریای گۆڕی بۆ گۆمی خوێن. سەدان هەزار مرۆڤ گیانی لەدەستدا، ملیۆنان کەس ئاوارە بوون. سوریا وەک وڵاتێکی برینداری سەخت هێشتا بەدەست ئەمەوە دەناڵێنێت. ئەردۆگان هێشتا لەگەڵ هاوکارە نەژادپەرستەکەی، مەهەپە، خەریکی ڕێکخستن و پلانی وێرانکارییە.

کاتێک پلانەکانی ئەردۆگان شکستی هێنا، لە زۆر ڕووەوە پاشەکشەی کرد. ئومێدیان لەسەر ئیسرائیل هەڵچنی و خۆیان فڕێدایە بەر پێی وڵاتانی عەرەبی. بەڵام دەستی هەڵنەگرت لە دوژمنایەتی و هێرشکردنە سەر کوردان. دیسان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و ئەوروپی لەسەر کورد دانوستانی کرد. پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕووسیا وەک یەکن. بەکورتی باسی دوژمنایەتی کورد لەگەڵ هەموو جیهان دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی دەدات. دیسان لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا و ئەوروپا بازرگانی لەسەر کورد کرد. بەهەمانشێوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیا. بەکورتی و جەوهەری، لەگەڵ هەموو جیهان بازرگانی دەکات لەسەر بناغەی دوژمنایەتی کوردان و دەیەوێت پشتگیری بەدەست بهێنێت.

ئەردۆگان و سیاسەتی سوریا

ئەردۆگان ماوەیەک دەیگوت، دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوریا ئاسایی بکاتەوە. بۆ ئەمەش ڕووسیای ڕاسپاردبوو. ڕووسیاش بەهۆی شەڕ و گەمارۆکانەوە تووشی زەحمەتی هاتبوو. پێشتر بەتایبەتی پەیوەست بە داگیرکردنی عەفرین، لەگەڵ تورکیا کاری کردبوو. بۆ بەرژەوەندی خۆیان فێربوون گەلان بچەوسێننەوە و پێشکەشی یەکتری بکەن. سەرەڕای هەوڵەکانی ڕووسیا، بەشار ئەسەد لەگەڵ ئەردۆغان کۆنەبووەوە. بەشێوەیەکی ڕەوا دەیگوت، ئەگەر لەگەڵیدا لەسەر مێزێک دابنیشم، مانای قبووڵکردنی داگیرکردنی سوریایە. وەک مەرجی کۆبوونەوەکە پێویستە تورکیا هێزەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە. بەڵام دوا لێدوانی وی جیاواز بوو. ئەم لێدوانەی دوای سەردانەکەی نوێنەری تایبەتی پوتین بۆ دیمەشق بوو. گوتی، لەوانەیە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەنەوە.

سوریا هەڵوێستی خۆی گۆڕی

بۆچی سوریا هەڵوێستی خۆی گۆڕی؟ ئەمە ڕەوشێکی گرنگە و پێویستە مرۆڤ هەڵوەستەی لەسەر بکات. پێویستی بە چاودێری و لێکۆڵینەوە هەیە. بەم زووانە لە ئەمریکا هەڵبژاردن دەکرێت. ئەگەری ئەوە هەیە ترەمپ دووبارە هەڵبژێردرێتەوە. ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ڕەنگە ئەمریکا لە سوریا بکشێتەوە. لەم ڕەوشەدا تورکیا وەک تەنها داگیرکەرێک دەمێنێتەوە. تورکیا لە ڕاستیدا نایەوێت ئەمریکا سوریا بەجێبهێڵێت. هەموو ڕەخنەکانی ئەردۆگان لە ئەمریکا تەنها پەیوەندی بە کوردەوە هەیە. تا ئەمریکا لەوێ بێت چەوساندنەوەی سەر کورد بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت. ڕەنگە هەلومەرجەکە بگۆڕێت و ستاتۆیەکی کوردی سەرهەڵبدات. بە ئەمریکا دەڵێت، دەست لە یەپەگە و قەسەدە بەردە، هەرچییەکت بوێت دەیکەم. بیر لەوە دەکاتەوە، ئەگەر ئەمریکا دەربچێت، ئێمە کورد دەچەوسێنینەوە، بەڵام ئەوکات ناتوانم لە سوریا بمێنمەوە. هەرکات سوریا بەهێز بێت، نەتەوەپەرستی عەرەب دەجووڵێت، ئیتر ئەوکات ناتوانم لەوێ بمێنمەوە. بیر لەوە دەکاتەوە، ئیتر ناتوانم ئەدلب و نوسڕە بپارێزم. ئەو هیچ خەمێکی نییە بۆ فرۆشتنی ئەو هێزانە. ئەگەر کۆتاییەکەی بەدڵی ئەو نەبێت، ئەم هێزانە دەفرۆشێت و لە سوریا دەردەچێت. خەمی سەرەکی ئەو لەناوبردنی کورد و گۆڕینی دیمۆگرافیای سنوورەکەیە.

بۆچی بەشار ئەسەد هەڵوێستی گۆڕی؟ هەڵوێستی ئەویش گرێدراوی ئەم پێشهاتانەیە. ئەگەر ئەمریکا بکشێتەوە، ئەوکات گەڕانەوەمان لەگەڵ تورکیا بۆ هەرێمە کوردییەکان ئاسانتر دەبێت. هەرێمە نەوتییەکان و هەرێمەکانی تر دەخەمە چنگی خۆم. ئەوکات پاش لەناوبردنی کوردان، ڕێککەوتن لەگەڵ داگیرکەرانی تورک ئەوەندە زەحمەت نابێت.

چاوەڕێ دەکرێت جمووجوڵی نوێ لە هەرێمەکە ڕووبدەن!