بە دیمەن

ژنانی گەنج: ئێمە بوێری لە ڕاستی ڕێبەرێتییەوە وەردەگرین

لە ڕۆژی سێیەمی چالاکییەکانی ژنانی گەنج لە ستراسبۆرگ بە ناونیشانی "ڕاستی ڕێبەرێتی" سیمینار ڕێکخرا. لە وێستگەی ستراسبۆرگ سەمای خۆجێی ئیتاڵی و کوردستانی پیشاندران.

ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

چالاکییەکانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) و ژنانی گەنجی ئەنتەرناسیۆنالیست بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٣ ڕۆژە بەردەوامە.

لە ڕۆژی سێیەمی چالاکییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" کە تا ٧ ی تەمموز بەردەوام دەبێت، بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ستراسبۆرگ سیمینار ڕێکخرا، لە وێستگەی ناوەندی ستراسبۆرگیش خۆپیشاندان ئەنجامدرا.

لە سیمینارەکەدا دەربارەی "ڕاستی ڕێبەرێتی"، وتوێژ کرا لەسەر گۆشەگیری ڕەهای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو کێشانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری ئافراندوویەتی و تا دێت قووڵتر دەبنەوە. دووپاتکرایەوە چارەسەری کێشە جڤاکی و سیاسی و ئیکۆلۆژییەکان، پارادایمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیکە، جەختکرایەوە هۆکاری سەرەکی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆشەگیرکردنی فیکری ئەوە.

لە سیمینارەکەدا پرسیاری "کاتێک باس لە ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، هەست بە چی دەکەن؟" پێویستی تێکۆشانی ئینتەرناسیۆنالیستی نیشاندا. لە وەڵامەکاندا تێکۆشانی هاوبەشی ژنانی دژی دەسەڵات و پیاوسالاری دەرکەوت، دووپاتکرایەوە گۆڕەپانی پێکهێنەری ئەم تیکۆشانە هاوبەشە، ژنۆلۆژییە. هەروەها گوترا: "ڕێبەر ئاپۆ گۆڕەپانی ڕێکخستن و تێکۆشانی بۆ ژنان ئافراند. خوێندنەوە و بیستنی ڕێبەر ئاپۆ دەبێت ببێتە شێوازی ژیان بۆ ژنانی گەنج. ئێمە بوێری لە ڕاستی ڕێبەرێتییەوە وەردەگرین".

لە وەڵامەکاندا دووپاتکرایەوە، کەسێتی ئازادیخواز و تێکۆشەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییەکی مەزنی کردۆتە سەر ژنان، وتەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بیرهێنرایەوە کە دەڵێت: "ئێوەی ژنانی گەنج دەبێت باش لێم تێ بگەن، چونکە گۆڕینی زیهنیەت بە دەستی ئێوەیە". سیمینارەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.

پاشان ژنان بڵاوکراوەیان دەربارەی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی دابەشکرد.

دواتر ژنانی گەنجی ئیتاڵی و کورد لە وێستگەی ناوەندی ستراسبۆرگ بە دوو گرووپ سەمای خۆجێیان پێشکەش کرد. نمایشەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئازادی بۆ ئۆجالان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.