ئامەد؛ قوربانیى دەستى پۆلیسى ئەڵمانیا بە خاکسپێردرا

بەهۆی کەمتەرخەمیى پۆلیسی ئەڵمانیاوە گەنجێکى کورد بە ناوی ئامەد ئەحمەد دەستگیرکرابوو. بەهۆکارێکى نادیار ژووری زیندانەکەى ئاگری تێبەربووە و ئامەد بەو هۆیەوە گیانى لە دەستدا. ئەو گەنجە لە بۆنی ئەڵمانیا بە خاکسپێردرا.

ئامەد ئەحمەد گەنجی کوردی خەڵکی عەفرین بەهۆی کەمتەرخەمیى پۆلیسەوە بە هەڵە دەستگیرکرابوو و کرابووە ژوورێکى زیندانی کلیڤی لە شاری بۆن.

بەهۆی کەوتنەوەى ئاگرێک لە ژوورى زیندانەکەى ئامەد ئەحمەد دا، ئامەد رۆژی ٥ی تشرینى یەکەمی ٢٠١٨ بە قورسی بریندار بوو بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی زۆریى سوتاییەکەوە دوێنێ شەممە ١٣ی تشرینى یەکەم گیانى لە دەستدا.

لە دواى ئەنجامدانى کارەکانى توێکاریى پزیشکی تەرمی ئامەد ئەحمەد لە مەراسیمێکدا لە شاری بۆن بەخاکسپێردرا و نەتوانرا بەهۆی داگیرکەریى تورکیا و چەتەکانیەوە لە عەفرین، تەرمی ئامەد ببرێتەوە بۆ زێدی خۆی و لەوێ بەخاک بسپێردرێت.

ر.م