بەسرە ئەرۆڵ: من زیندانی نیم، بەڵکو بە دیل گیراوم!
بەسرە ئەرۆل، زیندانی نەخۆش تەمەن ٦٧ساڵ، کە جارێکی دیکە ئازادکردنی هەڵپەسێرداوەتەوە وتی: "بڕیارێکی میزاجییان داوە، من لێرە زیندانی نیم، بەڵکو بە دیل گیراوم."
بەسرە ئەرۆل، زیندانی نەخۆش تەمەن ٦٧ساڵ، کە جارێکی دیکە ئازادکردنی هەڵپەسێرداوەتەوە وتی: "بڕیارێکی میزاجییان داوە، من لێرە زیندانی نیم، بەڵکو بە دیل گیراوم."
بەهۆی بڕیارەکانی دەستەی ئیداری و چاودێرییەوە بە دەیان زیندانی ئازادکردنەکەیان دواخراوە. زیندانی نەخۆش بەسەرە ئەرۆڵ(٦٧ساڵ)، یەکێکە لەوانە، بەسەرە لە ٢٠١٩ـەوە زیندانی کراوە، لەو ماوەی زیندانی کردنەکەیدا ٦ جارنەشتەرگەری بۆ کراوە و بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانییەوە مەترسی کوێربوونی لەسەرە، جارێکی دیکە ئازادکردنەکەی بۆ ماوەی ٦مانگی دیکە دواخراوە. بەسرە ئەرۆڵ لە زیندانەوە پەیامێکی نارد و ڕایگەیاند: "من لێرە زیندانی نیم، بەڵکو بە دیل گیراوم."