برێت مەکگۆرک دەستی لەکارکێشایەوە

برێت مەکگۆرک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕ دژی داعش دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەش دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ دێت بۆ کشاندنەوەی هێزەکانی لە سوووریا .

 کاردانەوەی ناوخۆییەکانی وەڵاتی ئەمریکا لەدژی بریارەکەی ترامپ پەرە دەستێنێت. ئەمشەو ئاژانسە جیهانییەکان هەواڵی دەست لەکارکشاندنەوەی برێت مەکگۆرک بەرپرسی باڵای ئەمریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش-یان بلاوکردەوە.

مەکگۆرک پێش بڕیارەکەی ئەمریکا بەردەوام جەختی لەوە دەکردەوە، کە پێویستە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بمێننەوە بۆ شەڕی دژی داعش، ئەو پێی وابوو کە شەڕی دژی داعش کۆتایی نەهاتووە.

برێت مەکگۆرک بە تەواوی دژی کشانەوەی سەربازانی وڵاتەکەی بوو لە سووریا.

دەستلەکار کێشانەوەی برێت مەکگورک دوای دەستلەکارکێشانەوەی جیم ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دێت، کە ئەویش بەهۆی بڕیارەکەی ترامپەوە دەستی لەکار کێشایەوە.

ک-ش