ترامپ دەربارەی مەترسی کۆمەڵکوژیی لە ئیدلب هۆشداری دا

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دربارەی ئۆپەراسیۆنی ئیدلب جارێکی دیکە هۆشداریدا کە بە هۆی ئەگەری روودانی کۆمەڵکوژیی لەدژی هاووڵاتیان، بەوردی دۆخەکە چاودێری دەکات.

وەڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەند ڕۆژپێش ئیستا دەربارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەئیدلب بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.ئیستاش دربارەی مەترسی ڕوودانی کۆمەڵکوژیی لەئیدلب بەیاننامەیەکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وەبیری هێنایەوە کە نزیک بە ٢ میلیۆن مرۆڤ لەهەرێمەکە ژیان دەکەن و ئاشکرای کرد، کە وەک هەمووجیهان دۆخی ئیدلب لە نزیکەوە چاودێری دەکات. ترامپ وتی، " ئەگەر ڕێگە بۆ کۆمەڵکوژیدا خۆش بکرێت، هەموو جیهان نیگەران و تووڕە دەبن، ئەمریکاش تووڕە دەبێت."

پێنتاگۆن ڕایگەیاندبووکە رووسیا بۆئەوەی کۆتایی بە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بهێنێت دەستی بە کەمپەینێکی بەرفراوان کردووە.

لە ئیدلب بەزۆری چەتەکانی تەحریری شام وگروپەچەتەکانی دیکە بوونیان هەیە کەسالانێکە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن. دوای ئەوەی کە پێکهێنانی ئۆپەراسیۆن ئاشکرا بوو، حکومەتی ئاکەپە چەند ڕۆژپێش چەتەکانی تەحریری شام کە بەساڵانێکە پشتیوانیان لێدەکات خستووەتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

ک-ش