خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری به‌خشرایه ویلیا‌م نۆردهاوس و پاوڵ ڕۆمێر
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری بۆ ساڵی ٢٠١٨ به هاوبه‌شی به‌خشرایه هه‌ردوو زانای ئه‌مه‌ریكی نۆردهاوس و پاوڵ ڕۆمێر.
خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری بۆ ساڵی ٢٠١٨ به هاوبه‌شی به‌خشرایه هه‌ردوو زانای ئه‌مه‌ریكی نۆردهاوس و پاوڵ ڕۆمێر.
كۆمیته‌ی خه‌ڵاته‌كانی نۆبڵ ڕایگه‌یاند، خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌مساڵ له زانسته ئابوورییه‌كان ده‌به‌خشنه ویلیا‌م نۆردهاوس له به‌رانبه‌ر «یه‌كخستنی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له‌گه‌ڵ شیكاری ئابووریی هه‌مه‌كیی درێژخایه‌ن» و پاوڵ ڕۆمێر له به‌رانبه‌ر «یه‌كخستنی داهێنانه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان له‌گه‌ڵ شیكاری ئابووریی هه‌مه‌كیی درێژخایه‌ن.»
ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌م ٢ زانا ئه‌مه‌ریكییه له ڕێی سازكردنی مۆدێله‌كان كه چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندیی نێوان سرووشت و زانین له‌گه‌ڵ ئابووریی بازاڕ شی ده‌كه‌نه‌وه، بواری شیكاری ئابووری فره‌وان كردووه.
ساڵی ڕابردوو خه‌ڵاتی نۆبڵی ئابووری درابوویه زانای ئه‌مه‌ریكی ڕیچارد تالێر.
s.m