سووریا و ئیسرائیل یەکتری تاوانباردەکەن

فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل ئێوارەی سێ شەممە دووشوێنی لەنزیک شام(دەمیشق)ی پایتەختی سووریا کردە ئامانج. ئیسرائیل ڕایگەیاند کەلەناوخاکی سووریاوە هاوەن ڕەوانەی ئیسرائیل کراوە، هەربۆیە ئێمە هێرشمان ئەنجامداوە.

ئاژانسی فەرمی ڕژیمی سووریا سەنا رایگەیاند، لەدژی هێرشی ئاسمانی فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل ، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا کاراکراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سانا ٣ سەربازبرینداربوون.

بە پێی ئەوهەواڵەی ئاژانسی سەنا ، سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا پێشی لە بۆردومانی فڕۆکەکانی ئیسترائیل گرتووە. سانا رایگەیاند کە زۆربەی موشەکەکانی ئیسرائیل پێش گەییشتن بەئامانجەکانیان تەقێندراونەتەوە. بەڵام دانی بەوەدانا کە زیان بەرئەنبارێکی تەقەمەنی کەوتووە.

سوپای ئیسرائیل پێشتریش چەندین جاربنکەکانی هێزەکانی ڕژیمی ئێرانی لەسووریا کردووتە ئامانج. سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەنراوێکدا وتی کە ئەوهێرشانە وەڵامدانەوەیە بۆهاوەنبارانی خاکی ئیسرائیل لەناوخاکی سووریا.

ک-ش