فڕۆکەیەک بە ١٨٨ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە

لە وەڵاتی ئەندینوزیا فڕۆکەیەکی گەشتیاریی کە ١٨٨ سەرنشینەوە هەڵگرتبوو لەناو ئاوەکانی ئەو وەلاتە کەوتە خوارەوە.

 

فڕۆکەیەکی گەشتیاریی هێڵی ئاسمانیی لیۆنی ئیندۆنیزیا، لە جۆری بوئینگ ٧٣٧ ماکس ٨، کە لە جاکارتاوە بەرەو سوماترا بەڕێوە بوو دوای ماوەیەکی کورت لەهەستانی لە فڕۆکەخانەی جاکارتا لەناوئاوەکانی ئەندونیزیا کەوتە خوارەوە.

ڕێکخراوەی نێونەتەوەیی گەڕان ورزگارکردن ڕایگەیاند، کە فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئیندۆنیزیا کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دوورگەی سوماترا بەڕێوە بوو، کاتژمێر ٠٦:٢٠ بە کاتی ئەو ووڵاتە لە فڕۆکەخانە هەستاوە و کاتژمێر ٠٦:٣٣ لە سەرشاشەی ڕادار نەماوە، دوابەدوای ئەو ڕووداوە تیمەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی ئەو ناوچە کراون کە فڕۆکەکە تێدا کەوتووەتە خوارەوە.

میدیاکانی ئەندونیزیا لەسەر زاری بەرپرسانی ئەووەلاتە ڕایانگەیاندووە کە ١٨١ گەشتیار و ٧ کەس لە تیمی فڕۆکەوانی کە سەرجەم دەکاتە ١٨٨ کەس لە ناو فڕۆکەکەدا بوون.

پارچەی فڕۆکەکە لەناو دەریادا دۆزراوەتەوە. و گەڕان بەدوای کوژراوەکاندا بەردەوامە.

ک-ش