كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا: پێویسته توركیا پابه‌ند بێت به بڕیاری ئازادكردنی ده‌میرتاش
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپای بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش په‌سه‌ند نه‌كرد، وته‌بێژی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا لێدوانی دا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان بڕیاری دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپای بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش په‌سه‌ند نه‌كرد، وته‌بێژی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا لێدوانی دا.
ئه‌مڕۆ دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا بڕیاری دا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووتری پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئازاد بكرێت. دوای بڕیاره‌كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: «ئه‌و بڕیاره بۆ ئێمه هیچ حوكمێكی نییه، ئێمه هه‌نگاوی پێویست ده‌نێین و كاری خۆمان ده‌كه‌ین.»
له لایه‌كی دیكه‌وه عه‌بدولحه‌مید گیول وه‌زیری دادی توركیا ڕایگه‌یاند، ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی توركیا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دات.
له دوای ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان و وه‌زیری دادی توركیا، وته‌بێژی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا دانیل هۆلتگن له لاپه‌ڕه‌ی خۆی له تویته‌ر ڕایگه‌یاند: «به گوێره‌ی خاڵی ٤٦ی په‌یمانی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام پێویسته به گوێره‌ی بڕیاری دادگه بجوڵێنه‌وه.»
Under Article 46 of the Convention all member states are bound by the rulings of the Court. https://t.co/KFstkbFthh
— Daniel Holtgen (@CoESpokesperson) November 20, 2018
s.m