له كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا کۆنفڕانسێک ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ساز كرا
به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانه سه‌ر دۆخی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا كۆنفڕانسێك ساز كرا.
به‌مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاكێشانه سه‌ر دۆخی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا كۆنفڕانسێك ساز كرا.
كۆنفڕانسه‌كه له لایه‌ن فراكسیۆنی چه‌پ له ئه‌نجومه‌نی په‌رله‌مانتارانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا ساز كرا و سه‌رنج ڕاكێشرایه سه‌ر گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان و بێده‌نگیی ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپا.
له كۆنفڕانسه‌كه‌دا په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، سه‌ربای كۆكلو پارێزه‌ری ئۆجالان، دیله‌ك ئۆجالان په‌رله‌مانتاری پێشووی هه‌ده‌په، فه‌له‌كناس ئووجا په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په و پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم (یه‌كێك له به‌ندكراوانی زیندانی ئیمڕاڵی) ئاماده بوون و قسه‌یان كرد.
له قسه‌كانیاندا باسیان له بارودۆخی ئۆجالان و بێده‌نگیی كۆمیته‌ی وه‌زیرانی كۆنسه‌ی ئه‌ورووپا، سی پی تی (ڕێكخراوی به‌رگرتن له ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ر به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا) و دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا كرد. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد كه له ١١ی ئه‌یلوولی ٢٠١٦ به‌دواوه هیچ ئاگاییه‌ك ده‌رباره‌ی ئۆجالان نازانرێت. هه‌روه‌ها ڕه‌خنه له بێده‌نگیی سی پی تی گیرا كه سه‌ردانی ئیمڕاڵی ناكات و ڕاپۆرته‌كانی ده‌رباره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ناكاته ڕۆژه‌ڤی خۆی. داوایان كرد ڕێكخراوه‌كه به‌زووترین كات سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی بكات.
هاوكات پارێزه‌رانی ئۆجالان و خانه‌واده‌ی زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵی داوایان كرد كۆتایی به نادادپه‌روه‌ری له ئیمڕاڵی بهێنرێت و خاوه‌نداره‌تی بكرێت له ئیراده‌ی چاره‌سه‌ری دیموكراتیانه كه ده‌توانێت ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی بێنێته ئاراوه.
s.m