لە خۆپیشاندانەکانی فەرانسا ٥٠٠ کەس برینداربوون

بەرزبوونەوەی بەهای سوتەمەنی لە وەلاتی فەرانسا ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێکەوتوە. لە ڕۆژی دووشەممە خۆپیشاندانەکان لەدژی بەرزبوونەوەی بەهای سوتەمەنی بەردەوام بوو.

دەوڵەتی فەرانسا بۆجێبەجێ کردنی پرۆژەی' گۆڕینی سەرچاوەی وزە' باجێکی زۆری خستووەتە سەرئەوسوتەمەنیانەی کە لەنەوت بەرهەم دێت.

لەدژی ئەوبڕیارەی حکومەتی فەرانسا لەمانگی ڕابردوو بەسەدان هەزارکەس کەمپەینێکیان ڕێکخست. لە ڕۆژی شەممە لە ٢ هەزار ناوەند وناوچەی فەرانسا چالاکی ئەنجامدرا.

لەکاتی بەڕێوە چوونی چالاکی لەڕۆژی شەممە بەسەدان کەس لەلایەن پۆلیسەوە هێرش کرایە سەریان و برینداربوون.  

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی ناوخۆی فەرانسا، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە بەم لاوە  خۆپیشاندەرێک گیانی لەدەستداوە و بەلانی کەم ٥٢٨ خۆپیشاندەربرینداربوون.دۆخی ١٧ کەس لە بریندارەکان ناجێگیرە.

بەپێی ئەوڕاگەیەنراوە لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی شەممە زیاترلە ٢٩٠هەزار کەس و لە ڕۆژی دووشەمە ٢٧ هەزارکەس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردووە.

باس لەوەدەکرێت کە هەتاکو ئیستا ٢٤٠ چالاکوان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و ٧٥ کەس لەگیراوەکان دادگایی کراون.

ک-ش