لە نیویۆرک بە چەقۆ هێرش کرایە سەر ناوەندێکی منداڵان

لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا بە چەقۆ هێرش کرایە سەر ناوەندێکی منداڵان لە ناویاندا چەندین منداڵ ژمارەیەک برینداری لێکەوتەوە.

بە گوێرەی زانیاری کە پۆلیسی نیویۆرک و کاناڵی NBC ئەمەریکی بڵاویان کردوەتەوە، لە شاری نیویۆرکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کەسێک بە چەقۆ هێرشی کرادوەتە سەر ناوەندێکی منداڵان و بەهۆیەوە ۳ منداڵ و ٦ کەسی تەمەن گەورە برینداربوون و برینی یەکێک لە منداڵەکان سەختە.

سەرچاوەکانی هەواڵەکە ئاشکرایان کردوە، پۆلیس ژنێکی بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە دەستگیرکردوە، بەڵام ئاماژەیان بە هۆکاری ئەنجامدانی هێرشەکە نەکردوە.

 

هـ.هـ