پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ ده‌ستگیر كران
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و بارزان قه‌ساب به‌رپرسی ئاسایشی هه‌ولێر كه برای یه‌كترن، به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ ده‌ستگیر كران.
نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و بارزان قه‌ساب به‌رپرسی ئاسایشی هه‌ولێر كه برای یه‌كترن، به‌هۆی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ ده‌ستگیر كران.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له شاری هه‌ولێر ئۆپه‌راسیۆنێك بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی بازرگانییان به نه‌وتی قاچاخه‌وه كردووه، ده‌ستی پێكردووه. تا ئێستا ٤٠ كه‌س ده‌ستگیر كراون و ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌مڕۆش نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر و بارزان قه‌ساب به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر كه برای یه‌كترن، ده‌ستگیر كراون.
كه‌سوكاری ئه‌و ٢ به‌رپرسه ڕایانگه‌یاند، جوڵاندنی دۆسیه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی قاچاخ به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی نێوان مه‌سروور بارزانی كوڕی مه‌سعوود بارزانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی برازانی مه‌سعوود بارزانی و سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه مشتومڕی زۆر له‌سه‌ر فڕۆشتنی نه‌وتی قاچاخ له باشووری كوردستان ده‌كرێت و باسیش له تێوه‌گلانی چه‌ندین كاربه‌ده‌ستی باڵای حیزبی و حكوومی ده‌كرێت.
s.m