ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەران روویان لە قوبرس کردووە

لە ٦ مانگى رابردوودا ٤ هەزار کەس بۆ وەرگرتنى مافى پەنابەری داوایان پێشکەشى حکومەتى قوبرس کردووە. ئەو ژمارەیە بەپێى ئامارەکانى ساڵى رابردوو بە ڕێژەى ٥٥% زیادیکردووە.

لە ساڵی ٢٠١٨دا ژمارەیەکى زۆر لە پەنابەران روویان لە قوبرس کرد. بەرپرسانى قوبرس داوایان لە یەکێتیى ئەوروپا کردووە  چارەسەریەک بۆ ئەو کێشەیە بدۆزێتەوە.

بەرپرسانى قوبرس رایانگەیاندوەو، قوبرس ناتوانێت خۆی بە تەنها پەنابەرەکان بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانیان و راشیگەیاندووە، تەنها لە سەرەتاى مانگى ئەیلولەوە واتە لە ٩ رۆژی رابردوودا ١٤٠ کەس داواى مافى پەنابەرییان لە قوبرس کردووە.

بە وتەى بەرپرسانی کۆچی نێودەوڵەتى، پەنابەران بۆ ژیانێکى باشتر لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە روو لە ئەوروپا و قوبرسیش دەکەن. لەبەر ئەوەى تێپەڕین لە تورکیاوە بۆ یونان بۆ پەنابەران قورس بووە، پەنابەران بە دواى رێگاى تردا دەگەڕێن و یەکێک لە رێگایانەش وڵاتى قوبرسە کە لەسەر رێگاى نێوانى تورکیا و یوناندایە.

ر.م