گه‌لی نیوکالدینا به‌ «نه‌خێر» بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگی دا

له‌ نیوکالدینا كه‌ دوورگەیه‌كه‌ لە زه‌ریای ئارام و ماوەی ١٦٥ ساڵە لە ژێر دەسەڵاتى فەرەنسادایە، ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئه‌نجام درا. له‌ ئه‌نجامدا به‌ره‌ی «نه‌خێر» به‌سه‌ر به‌ره‌ی «به‌ڵێ»دا سه‌ركه‌وت.

گه‌لی نیوکالدینا ئه‌مڕۆ ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی خۆی له‌ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییدا ده‌نگی دا. ڕاگه‌یه‌نرا ئاستی به‌شداری خه‌ڵكی ئه‌و وه‌ڵاته‌‌ له‌ ڕیفراندۆمه‌كه‌دا ٨٠.٦٣% بووه‌. له‌ ئه‌نجامدا ٥٦.٤%ی به‌شداربوان ده‌نگیان به‌ «نه‌خێر» بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ٤٣.٥%ی ده‌نگده‌رانیش به‌ «به‌ڵێ» بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نگیان داوه‌.

ڕێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ران به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی خۆجێیی ساڵی ٢٠١٤ زیادی كردووه‌. ساڵی ٢٠١٤ له‌ هه‌ڵبژاردنی خۆجێییدا ٥٨.١٩ی ده‌نگده‌ران چووبوونه‌ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.

s.m