یەکێتیى ئەوروپا دەستوەردانی رووسیای لە دژی ئۆکرانیا ئیدانەکرد
یەکێتیى ئەوروپا دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە جەنگییەکانی ئۆکرانیای لەلایەن رووسیاوە ئیدانەکرد.
یەکێتیى ئەوروپا دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە جەنگییەکانی ئۆکرانیای لەلایەن رووسیاوە ئیدانەکرد.
فیدریکا مۆگرینى بەرپرسی پەیوەندییەکان و سیاسەتى دەرەوەى یەکێتیى ئەوروپا راگەیاندراوێکى بە ناوی ٢٨ وڵاتى یەکێتیى ئەوروپاوە بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەدا لەبارەی ئاڵۆزیى نێوان رووسیا و ئۆکرانیاوە نووسراوە "ئێمە زۆر نیگەرانین".
لە راگەیاندراوەکەدا دەستوەردان و دەستبەسەرداگرتنى کەشتییە جەنگییەکانى ئۆکرانیا لەلایەن رووسیاوە ئیدانە کراوە و داوا کراوە لە کێشەکاندا هێز بەکارنەهێنرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەکارهێنانى هێز لەلایەن رووسیاوە یەکێتیى ئەوروپای تووشی "ترس و نیگەرانى" کردووە.
ر.م