گروپەکانی هەڵپەڕکێی باکووری ئەڵمانیا کۆبوونەوە

گروپەکانی هەڵپەڕکێی شارەکانی باکووری ئەڵمانیا لە برێمەن کۆبوونەوە.

گروپەکانی هەڵپەڕکێی کیل، برێمەن، هامبورگ، لوبیک، سێڵ، ساڵزگیتەر و لێرتی باکووری ئەڵمانیا کە لە ژێر چەتری تەڤ-چاند چالاکی دەکەن، لە برێمەن کۆبوونەوە. ئەندامانی گروپەکانی هەڵپەڕکێ کە لە منداڵان و گەنجانی ٦-١٨ ساڵ پێکدێن لەگەڵ بنەمالەکانیان بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.

یەک لە بەشداربووان سیوانی تەمەن ١٠ ساڵ بوو کە لە بنەڕەتدا خەڵی وێرانشارە. لە شاری ڤێردەنەوە بەشداری کرد و بۆ گروپەکانی هەڵپەڕکێ دەهۆڵ لێدەدات. سیوان باسی لەوەکرد کە ماوەی دوو ساڵە دەهۆڵ لێدەدات و وتی، "زۆر دڵخۆشم کە هاتووم بۆ ئێرەوە".

سلێمان رەنگین کە مامۆستای موزیکە و ٢٦ ساڵە لە پەنابەریدا دەژی وتی، "بۆ ئەوەی بەردەوام کولتوری کوردی بە زیندوویی رابگرین ئەم جۆرە چالاکیانە ساز دەکەین".

لە کۆبوونەوەکەدا ئۆزگور جۆمەرتیش گۆرانی وت و چالاکیەکە بە گێڕانی دیلان و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

هـ . ب