کلیپی هەڵبەست لەسەر ژینا و ناگیهان بڵاوکرایەوە

گەریلا ژنەکان کلیپێکی هەڵبەستیان لەبارەی ژینا ئەمینی و ناگیهان ئاکارسەلەوە بڵاوکردەوە، کە لە لایەن ئەو بیرکردنەوەی دوژمنایەتی ژنان دەکات تیرۆر کرابوون.

بۆ ژینا ئەمینی کە لە ئێران لە لایەن پۆلیسی ئاکارییەوە کوژرابوو و دوای کوژرانەکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سەرهەڵدان دەستی پێکردبوو و هەروەها بۆ ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ناگیهان ئاکارسەل کە لە سلێمانی لەلایەن دەولەتی تورکەوە تیرۆرکرابوو، کلیپێکی هەڵبەست بڵاوکرایەوە.

کلیپەکە لەلایەن بەشی چاپەمەنی پاژکەوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا باس لە وڵات، سەرهەڵدان، ژیان و ئازادی دەکرێت.

هـ . ب